ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٦٨:ئەگەر كەسێك لە ئەوروپا بێت دروستە ماڵى باوكى لە كوردستان سەرفترەى بۆ بدەن یان دەبێ خۆى بیدات؟

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
لە هیچێك لەو فەرموودانەى كە باس لە سەرفترە دەكەن باس لەوە ناكەن كە دەبێت بە پێی وڵاتى خۆت (واتە: وڵاتى دایك، یان ئەو وڵاتەى كە تێیدا لە دایك بووى)، یان بە پێی ئەو وڵاتە بێت كە تێیدا دەژیت، بەڵكو بە ڕەهایە هاتووە، و هیچ پەیوەستیەكى پێوە دانەنراوە، و تەنها ووتراوە خواردن بدەن.
بۆیە: ئەگەر خۆت سەرفترەكەت دا، و لە وڵاتانى ئەورۆپایت، ئەوا خواردنى هەژارى موسڵمانان دەدەیت لەوێ.
وە ئەگەر كەسێك لە وەڵاتى خۆت بكەى بە وەكیل كە ئەو كارەت بۆ ئەنجام بدات لەو وڵاتەى كە تێیدا لە دایك بووى، ئەوا بە پێی ئەو وڵاتە دەیدات كە وەكیلەكەتى تێدایە.
بڕى سەرفترەكەش بریتیە لە (صاعێك) لە خواردن كە چوار گوێل دەكات بە دەستى كەسێكى مام ناوەند، كە زانایان بە دوو كێلۆ و چوارسەد غەرام خەمڵاندوویانە، وە هەندێكى تر فەرموویانە نیو صاعە دوو گوێل دەكات و دەكاتە یەك كێلۆ و دوو سەد غەرام خواردن.
وە دەبێت ئەوەش بزانى كە بە هیچ شێوەیەك بە پارە نابێت ئەنجام بدرێت، واتە: پارە لە جیاتى خواردنەكە بدرێت، بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان بە گشتى، كەفارەت و فیدیە دان لە ڕۆژوو، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا).
یان كتێبى: (فەتواى گەورە زانای انى ئەهلى سوننە و جەماعە (ابن باز والألباني وابن العثيمين والوادعي وفوزان واللجنة الدائمة للإفتاء) سەبارەت بە نادرووستێ تى سەرفترەدان بە پارە.)

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام