ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٦٩:ئایا ئاو لە دەم و لووتت بكەى لە كاتى بەڕۆژوو بووندا ڕۆژووەكەت بەتاڵ دەبێتەوە یان نا؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
نەخێر ئاو لەدەم و لووت كردن لە كاتى بە ڕۆژوو بوندا ڕۆژوو بەتال ناكاتەوە و هیچ زیانێكى بۆى نیە، بەڵام نابێت غەرغەرە و موبالەغە پێ بكرێت بە هەڵمژینى ئاوەكە بۆ سەرەوەى لووت و مڵاشوو، یان بۆ ناو قوڕگ، چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئاوى ڕاداوە بە ناو دەم و لووتى دا كاتێك كە بە ڕۆژوو دەبوو، بەڵام زیادەڕەوى (موبالەغەى) لەم دوو كارەدا قەدەغە (مەنع) كردووە لەسەر ڕۆژووان و فەرموویەتى:... وَبَالِغْ في الإستِنْشَاقِ إلا أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً (أخرجه الترمذي: (3 / 146)، وأبو داود: (2 / 308)، وأحمد: (4 / 32)، وابن أبي شيبة: (3 / 101)، وابن ماجه رقم: (407)، والنسائي رقم: (87) عن لقيط بن صبرة، وسنده صحيح).واتە: زیادەڕەوى و (موبالەغە) بكە لە ئاو وەڕادانە ناو لووت دا جگە لەو كاتەى كە بە ڕۆژوو دەبی.
بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) لە ڕمەزاندا).
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام