ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٧٨:دەمەوێت لەیەكەم ڕۆژى ڕەمەزانەوە دەست بكەم بە خەتمى قورئانى پیرۆز جا دەتوانم لەو كاتەشدا كە لە سوڕى مانگانەدام بەردەوام بم لەسەر خەتم چونكە ان شاءالله هەر لەم مانگەدا دەمەوێت خەتم تەواو بكەم بە پشتیوانى خواى گەورە؟ئایا ناچێتە قاڵبى زیكرەوە لەو كاتەدا؟زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان.

وەڵام:بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
خوشكى بەرێزمان: ئافرەت كە لە سوڕى مانگانەدا بێت دەتوانێ هەموو جۆرە زیكرێك بكات و بخوێنێت، و لەش گرانى ڕێگر نیە لە خوێندنەوەى قورئان، هەروەكو لە فەرموودەدا هاتووە كە دایكە عائشە لە كاتى حەج كردندا دەكەوێتە سوڕى مانگانەوە (بێنوێژیەوە)، و پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) پێی دەڵێت: فافعلي ما يفعل الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت حتى تطهري (متفق عليه)
هەموو ئەو شتانە ئەنجام بدە كە حاجیان ئەنجامى دەدەن، جگە لەوە نەبێت كە تەواف مەكە بە دەورى ماڵى خوا، تاكو پاك دەبیتەوە.
ئاشكراشە كە یەكێك لەو شتانەى كە حاجیان ئەنجامى دەدەن بریتیە لە خوێندنەوەى قورئان، بۆیە بۆ تۆش دروستە كە قورئانەكەن بخوێنى با لەشیشت گران بێت، ئەمەش بۆچونى پێشەوا و فەرموودەناسى سەردەمە شێخ (محمد ناصرالدين الألباني) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ، خواى پەروەردگاریش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام