ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٣٢٨:ئایا دروستە پیاو تەوقە لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم دا بكات؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
تەوقەكردنی پیاو لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەمدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە، بە بەڵگەی ئەم فەرموودانەی خوارەوە:
1ـ عن أميمة بنت رقيقة (رضي الله عنها) قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((إنِّي لا أصافح النساء)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (1300) والسلسلة الصحيحة رقم: (529)]
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: من تەوقە ناكەم لە گەلڕ ئافرەتدا.
2- عن عمرو بن شعيب عن أبيه عن عبدالله بن عمرو: ((إنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم كان لا يصافح النساء في البيعة)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (530)] .
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەوقەی نەدەكرد لەگەڵ ئافرەتدا لە كاتی پەیمان وەرگرتندا.
3 ـ عن عائشە رضي الله عنها قالت:عن عائشة رضي الله عنها قالت: ((لا والله ما مست يد رسول الله صلى الله عليه وسلم يد امرأة قط)) [صحيح البخاري رقم: (5288) وصحيح مسلم رقم: (1866)] .
واتە: سوێند بە خوا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە هیچ شێوەیەك دەستی بەر دەستی هیچ ئافرەتێك نەكەوتووە.
4 ـ عن معقل بن يسار (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يـمس امرأة لا تحل له)) [صحيح الجامع الصغير رقم: (5045) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (226)] .ئاسن بكرێت بە سەری یەكێكتاندا باشترە بۆی لەوەی كە دەستی بەر دەستی ئافرەتێك بكەوێت حەڵاڵ نەبێت بۆی.
5 ـ وجاء في بعض روايات حديث أبي هريرة الواردة في ذكر مقدمات الزنا ما لفظه ((…واليد زناها اللمس …)) [أخرجه أحمد في ((المسند)) رقم: (8392) والبيهقي في ((السنن الكبرى)): (1/123)] .
واتە: زینای دەست بریتى یە لە دەست پێوەدان.
كەواتە بە هیچ شێوەیەك دروست نى یە بۆ پیاو كەوا دەست بدات بە دەست یان بە هەر جێگایەك لە لاشەی ئافرەتەوە ئەگەر نامەحرەمی بێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام