ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٤١٤:من گەنجێكم تەمەنم 19 ساڵە كچێكم خۆش دەوێت تەمەنى 35 ساڵە ئایا بە پێى شەرع من و ئەم كچە ئەتوانین ژیانى هاوسەرى پێكەوە دروست بكەین؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
مەسەلەى جیاوازى تەمەن لەشەرعدا ڕێگر نیە لە هاوسەرگیرى واتە كارێكى دروستە و مرۆڤ ئازادە ئافرەتى گەورە یان منداڵ مارە بكات وە نموونەشمان زۆرە لە جیاوازى تەمەن بۆ نموونە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تەمەنى 25 ساڵ بوو خەدیجەى مارە كردووە كە بێوەژن و تەمەن چل ساڵیش بووە بەڵام ئەوەندە هەیە سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم هانمان دەدات بۆ ئەوەى كێشە كەمبێتەوە و ژیانى هاوسەرگیرى هاوتاو هاوسەنگ بێت كچى تەمەن منداڵ مارە بكەین.
عن جابر بن عبد الله قال تزوجت امرأةً فأتيت النبيَّ صلى الله عليه وسلم فقال: (أتزوجت يا جابر؟ فقلت نعم، فقال بكراً أم ثيباً فقلت لا بل ثيباً فقال هلاّ جاريةً تلاعبها و تلاعبُكَ...)رواه البخاري ومسلم والترمذي واللفظ له برقم (1100). واتە: ژنم هێنا و جارێك ڕۆشتم بۆ لاى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: ئەى جابر ژنت هێناوە وتم بەڵێ فەرمووى كچ یان بێوەژن وتم بێوەژن فەرمووى: ئەى بۆ كچێكى منداڵت نەهێنا یاریت لەگەڵ بكات یارى لەگەڵ بكەى.
بۆ وەڵامى تۆش لە ڕووى شەرعەوە دروستە و كچى منداڵیش باشترە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام