ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٠٥:ئایا دروستە بڵێی خوایە لەبەر خاتری پێغەمبەر لێم خۆشبە ؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەو شێوەیە هاوەڵان نەیان كردووە، ئەوانەی كە ئەو كارە دەكەن بەڵگەكانیان ئەو فەرموودانەیە كە هەمووی قسەی زانایانی لەسەرە و صەحیح نی یە بە لاواز وهەڵبەستراوەوە (ضعيف وموضوع) ئەوەی كەوا شەرعیە تەوەسول كردن بەئیمانمان بە پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – واتە بڵێ‌ ی: خوایە لەبەر ئیمانم بەپێغەمبەرەكەت – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم - لێم خۆش بیت، لەبەر خۆشەویستیم بۆ پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – لێم خۆش بیت، ئەمە دروستە، تەوەسول كردن بەكردەوەی چاكەی خۆت دروستە كە كردەوە چاكەكەت ئیمان هەبوونە بە پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – وە خۆشەویستی بۆ پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – بەڵام ئەمەیان هاوەڵان نەیانكردووە، وەخەڵكێك كە بەكاری دەهێنێت نایزانێت وە لەوانەشە خەڵكانێكی تر هەبێت ئینكاری بكەن و خەڵكی فێری ئەو نەزانیە بكەن، ئەوانە گوناهبار نابن لەبەر ئەوەی نایزانن، بەڵام دەبێت لەسەر خۆ و هێمنانە بۆیان ڕوون بكەینەوە إن شا‌ء الله.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام