ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٦٨:ووتنی (صدق اللە العظیم)‌ لە کۆتایی قورئان خوێندندا بە شێوەیەکی ئاشکراو بەردەوام، ئایە ئەمە لە سونەتە،ئایە ئەمە هیچ بنەمایەکی هەیە لە دینی خوادا، ئایە بیدعەیە بەم شێوازە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم کارە نابینم هیچ بنەمایەکی بێت، ئەوە عادەتێکە خەڵکی فێری بووە و ڕاهاتوون لەسەری هیچ لە شەریعەتدا نیە دەلالەت بکات لەسەری، نابینم هیچ بێت لەسەری لەلایەن پێغەمبەری خوا (صلی علیە و سلم)،نە لەلایەن هاوەڵە بەڕێزەکانەوە لەسەری، واز لێ هێنانی چاکترە وە هەندێك لە زانایان ئیستدلال بەم ئایەتەوە دەکەن (قل صدق اللە فاتبعو ملة ابراهیم) (ال عمران 95) بەڵام هیچ دەلیل و بەڵگەیەك لە ئایەتەدا نابینیم، ئەم ئایەتەدا خوای گەورە فەرمانی کردووە بۆ مناسەبەیەکی تایبەتی هیچ پەیوەندی بو باسەوە نی یە، ئەوەی کە بوترێت لە دوای هەموو جارێك کە قورئان بخوێنی و بڵێ ی (صدق اللە العظیم) بە بەردەوامی ئەمە هیچ بنەماو ڕاستیەکی نیە لە شەرعدا، بەڵام ئەگەر جارجار ئەم کارە بکات و بۆ هەندێ هۆکار بۆ نمونە بۆ گەورەی قورئان بڵی یان بۆ گەورەی هەندێ ئایەت هیچی تێدا نی یە، بەڵام ئەگەر بیکاتە عادەت و هەموو جارێك لەدوای تەواوکردن قورئان خوێندن بڵێت یان سورەتێك تەواو بکات بڵێ (صدق اللە العظیم) هیچ بنەمایەکی ڕێپێدراوی نی یە لە شەرعدا.
[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام