ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٦٨٨:حوكمی سەردانی گۆڕستان بەمەبەستی پاڕانەوە لە مردووان

وەڵام:حوكمی سەردانی گۆڕستان بەمەبەستی پاڕانەوە لە مردووان
پرسیار: حوكمی سەردانی گۆڕستان چیە بەمەبەستی پاڕانەوە لە مردووان و نزیكبونەوە لێیان بەسەربڕینی ئاژەڵان بۆیان؟
وەڵام: ئەگەر سەردانەكە بۆ مەبەستی داواكردن لەمردووان بێت و نزیكبوونەوە لێیان بەسەربڕینی ئاژەڵ ونەزركردن بۆیان وداوای فریاكەوتن لێیان جگە لە خوا ئەمە هاوبەش بڕیاردانی گەورەیە وە ئەمەشە كە ئەنجامی دەدەن لەگەڵ ئەوانەی كە بە ئەولیا ناویان دەبەن مردووبن یان زیندوو كە بڕوایان وایە پێیان دەتوانن سوودو زیانیان پێبگەیەنن یان وەڵامی داواكاریەكانیان بدەنەوە یان شیفای نەخۆشیەكانیان بدەن هەموو ئەمانە هاوبەش بریاردانی گەورەیە پەنا بەخوا وەئەمەش وەكو كردەوەی هاوبەش بریاردەرەكانە لەگەڵ (لات و عوززا و مەنات) و بت و خواكانی تریان، ئەركی كاربەدەستان و زانایانی وڵاتی موسڵمانانە كە ڕێگری بكەن لەم كارانە. وەكو ئاشكرایە بەبەڵگەی قورئان وفەرموودە كە نزیك بوونەوە لە خوا بەسەربڕینی ئاژەڵ بۆ جگە لە خوا لە ئەولیاو جن و بتەكان و جگە لەوانیش لە هەر دروستكراوێكی تری خوا هاوبەش بڕیاردانە بۆ خوای تاك وتەنهاو كاروكردەوەی نەفامی وهاوبەش پەیداكەرەكانە، وە خوای پەروەردگار دەفەرموێت
: [قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَاي وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (162) لا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ (163)] (الانعام)
واتە: ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)، بە ئیمانداران بڵێ: بەڕاستی نوێژو سەربڕینەكانم، هەروەها ژیان و مردنم تایبەتە بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیانەوە. ئەو زاتە هیچ هاوەڵ و هاوبەش و شەریكێكی نیە و من بەوە فەرمانم پێدراوە و من یەكەم كەسی موسوڵمانانم.
وە (نُسك) بریتیە لە سەربڕین، وە خوای پەروەردگار لەم ئایەتەدا ڕوونی دەكاتەوە كە سەربڕین بۆ جگە لە خوا هابەش بڕیاردانە بۆ خوا وەكو نوێژكردن بۆ جگە لە خوا، خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (1) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ] خوای گەورە لەم سورەتە پیرۆزەدا فەرمان دەكات كە نوێژوسەربڕین بۆ پەروەردگاری بكات نەك وەكو هاوبەش بڕیاردەرەكان كە سەربڕین وسوجدەبردنیان بۆ جگە لە خوا بوو. وە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُوا إِلاَّ إِيَّاهُ] (إسراء: 23)
واتە: پەروەردگاری تۆ بڕیاریداوە كە جگە لەو كەسی تر نەپەرستن
خوای گەورە ئەفەرموێت:
[وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ] (البينة: 5)
واتە: فەرمانیشیان پێنەدرابوو جگە بەوەی كە خواپەرستی بكەن و بەپاكی و دڵسۆزی و ملكەچی فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەكە بن و لابدەن لە هەموو ئایینێك و تەنها پابەندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بەڕێك و پێكی ئەنجام بدەن، زەكاتیش لە ماڵ و سامانیان دەربكەن، ئەوەیە ئاینی نامە ڕاست و بەنرخەكانی خوا
وە ئایەت سەبارەت بەم باسە زۆرە، سەربڕین بریتیە لە پەرستش بۆیە تەنها دەبێت بۆ خوای بكرێت.
وفي صحيح مسلم عن أميرالمؤمنين علي بن أبي طالب قال:قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم):" لعن الله من ذبح لغيرالله"
واتە: نەفرەتی خوا لەو كەسەی بۆ جگە لەخوای گەورە ئاژەڵ سەرئەبڕێت.
[زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز رِەحمەتی خوای لێ‌ بێت]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام