ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٠٨:حوكمی قوربانی كردن لە شەرعدا چیە؟‏

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆچوونی ڕاست و دروستی زانایان لەم بابەتەدا ئەوەیە كە: قوربانی ئەنجامدان (واجب) و ‏فەرز و پێویستە لە سەر هەموو موسڵمانێك توانای هەبێت قوربانی بكات هەموو ساڵێك (1)، واتە ‏ئەگەر كەسێك توانای هەبوو مەڕێك بكڕێت بۆ قوربانی* ئەوا (واجب)ە لە سەری قوربانی ئەنجام ‏بدات هەموو ساڵێك، وە ئەگەر توانای هەبوو بەڵام قوربانی نەكرد ئەوا تاوانبار دەبێت چونكە ‏فەرمانی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) شكاندووە و ئەم دروشمە گەورەیەی ئاینی پیرۆزی ‏ئیسلامی بە گەورە ڕانەگرتووە.‏
وە بە هێزترین و ڕوونترین بەڵگەی واجبێتی قوربانی ئەنجامدان ئەم فەرموودە (صحیح)ـانەی ‏لای خوارەوەیە:
‏1 ـ عَنْ مِخْنَفِ بْنِ سُلَيْمٍ (رضي الله عنه) قَالَ: كُنَّا وُقُوفَاً مَعَ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) بِعَرَفَاتٍ فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: ((يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ فِي كُلِّ عَامٍ أُضْحِيَةٌ …)) الحديث  (2)
واتە: ئێمە لە (عەرەفە)دا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) بووین و گوێم لـێ‌ی بوو ‏دەیفەرموو: ئەی خەڵكینە پێویستە لە سەر هەموو خاوەن ماڵ و هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك ‏قوربانی بكات.‏
قال الـمباركفوري في شرح حديث: " عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ …":
(أَيْ وَاجِبٌ عَلَيْهِمْ... وَقَدْ اِحْتَجَّ بِهَذَا الْحَدِيثِ مَنْ قَالَ بِوُجُوبِ الْأُضْحِيَّةِ) (3)
2 ـ وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ كَانَ لَهُ سَعَةٌ وَلَمْ يُضَحِّ فَلاَ يَقْرَبَنَّ مُصَلاَّنَا)) (4)
واتە: هەر كەسێك توانای هەبێت و قوربانی نەكات با نزیك جێگای نوێژی جەژنمان نەبێتەوە ‏‏.‏
قال الشوكانـي: (وَوَجْهُ الِاسْتِدْلَالِ بِهِ: أَنَّهُ لَمَّا نَهَى مَنْ كَانَ ذَا سَعَةٍ عَنْ قُرْبَانِ الْمُصَلَّى إذَا لَمْ يُضَحِّ، دَلَّ عَلَى أَنَّهُ قَدْ تَرَكَ وَاجِبَاً، فَكَأَنَّهُ لَا فَائِدَةَ فِي التَّقَرُّبِ بِالصَّلاةِ لِلْعَبْدِ مَعَ تَرْكِ وَاجِبِ الْأُضْحِيَّةِ)(5).‏

3 ـ وَعَنْ جُنْدَبِ بْنِ سُفْيَانَ الْبَجَلِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: شَهِدْتُ النَّبِيَّ (صلى الله عليه وسلم) يَوْمَ النَّحْڕ فَقَالَ: ((مَنْ ذَبَحَ قَبْلَ أَنْ يُصَلِّيَ فَلْيُعِدْ مَكَانَهَا أُخْرَى، وَمَنْ لَمْ يَذْبَحْ فَلْيَذْبَحْ))
(6). ‏
واتە: پێغەمبەرم (صلی الله علیه وسلم) بینی لە ڕۆژی جەژنی قورباندا فەرمووی: ‏هەركەسێك قوربانی كردووە پێش ئەوەی نوێژی جەژن بكات با لە جیاتی ئەو قوربانییە ‏قوربانییەكی تر بكاتەوە و ئەوەش نەیكردووە با بیكات. ‏
-----------------------------------------------
(1) اختلف الفقهاء في حكم الأُضحية: فمنهم من قال أنها واجبة على كل قادر عليها، ومنهم من قال أنها واجبة على الكفاية، وقال الجمهور أنّها سنة مؤكّدة، ومع هذا فلا خلاف في مشروعيتها، وإنها قربة عظيمة وسنة مؤكّدة وإنها من شعائر الدين، لكن الراجح هو القول الأوّل لأنّ الأحاديث الآمرة بالأضحية ظاهرةٌ في الوجوب، انظر: " الفتح ": (10/6) و " شرح صحيح مسلم ": (13/93)و " نيل الأوطار ": (5/111) و " السيل الـجرّار ": (3/228-231) و " تحفة الأحوذي ": (5/75-77) و " الـمجموع شرح الـمهذَّب " للنووي: (6 / 277).
* [سوودێك] :قال شيخ الإسلام ابن تيمية: (ووجوب الأضحية مشروطٌ بأنْ يقدر عليها فاضلا عن  حوائجهِ الأصلية) [مجموع فتاوى شيخ الإسلام: (23 / 164)] .
واتە: پێویستێتی (واجبێتی) قوربانی كردن بەمەرجگیراوە بەوەی كەوا موسڵمان توانای هەبێت لە سەر ئەنجامدانی زیاد لە ‏پێداویستیە بنەڕەتییەكانی.‏
وقال الشافعية: (تُشرع الأضحية في حق من ملك ثَمنها فاضلاً عَنْ حَاجَتِهِ وَحَاجَةِ مَنْ يَمُونُهُ فِي يَوْمِهِ وَلَيْلَتِهِ وَكِسْوَةِ فَصْلِهِ، أَيْ يَنْبَغِي أَنْ تَكُونَ فَاضِلَةً عَنْ يَوْمِ الْعِيدِ وَأَيَّامِ التَّشْڕيقِ) انظر: [مُغنـي الـمحتاج: (6 / 123)، و "الإقناع": (2 / 278)] .
واتە: شافعی مەزهەبەكان دەڵێن: قوربانی كردن لە گەردنی كەسێكدا شەرعیەتی پێدراوە كەوا نرخەكەیی هەبێت زیاد لە ‏پێویستی خۆیی و پێویسی ئەوانەش كە بژێویان بۆ دابین دەكات بۆ ماوەی ڕۆژ و شەوێك وە زیادیش بێت لە پێویستی جل و ‏بەرگی وەرزێك، واتە دەبێت پارەكەی زیاتر بێت لە پێداویستییەكانی ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی تەشریق.‏
(2) صحيح سنن أبـي داود رقم: (2788) وصحيح سنن الترمذي رقم: (1518).
(3) تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي: (5/93).
(4) أخرجه أحمد (1/321) وابن ماجه رقم: (3123) والـحاكم: (2/349) و (4/231) وحسّنه الألبانـي في صحيح سنن ابن ماجه رقم: (2549).
(5) السيل الـجرّار: (3/228-229) و " نيل الأوطار ": (5/111).
(6) صحيح البخاري رقم: (5562) وصحيح مسلم رقم: (1960).
[ئەم پرسیار و وەڵامە لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم) وەرگیراوە لە نوسنی مامۆستا محمد عبدالرحمن]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام