ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧١٠:ئایا پیاو دەتوانێت مەڕێك یان بزنێك بكات بە قوربانى بۆ خاو خێزانى؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قال ابن القيم: (وَكَانَ مِنْ هَدْيِهِ (صلى الله عليه وسلم): أَنَّ الشّاةَ تُجْزِئُ عَنْ الرّجُلِ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ، وَلَوْ كَثُرَ عَدَدُهُمْ) زاد الـمعاد: (2 / 323).
واتە: لە ڕێنمای و فەرموودەكانی پێغەمبەردا (‏صلى الله عليه وسلم‏) وابووە كەوا: (مەڕێك یان بزنێك) دروستە ‏لە جیاتی پیاوێك خۆی و خێزانی و منداڵەكانی بكرێتە قوربانی، هەرچەندە ژمارەیان زۆریش ‏بێت.‏
عَنْ عَطَاءِ بْنِ يَسَارٍ قَالَ سَأَلْتُ أَبَا أَيُّوبَ الأَنْصَاڕيَّ (صلى الله عليه وسلم) كَيْفَ كَانَتِ الضَّحَايَا فِيكُمْ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) ؟ قَالَ: ((كَانَ الرَّجُلُ فِي عَهْدِ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ، ثُمَّ تَبَاهَى النَّاسُ فَصَارَ كَمَا تَرَى)) صحيح سنن الترمذي رقم: (1505)، وصحيح سنن ابن ماجه رقم: (2563).
واتە: پرسیارم كرد لە (أبو أیوب الأنصاری): قوربانی ئەنجام دان چۆن بوو لە سەردەمی ‏پێغەمبەردا (‏صلى الله عليه وسلم‏) ؟ فەرمووی: لە سەردەمی پێغەمبەردا (‏صلى الله عليه وسلم‏) پیاو ئاژەڵێكی (مەڕێك یان بزنێك)ی ‏دەكرد بە قوربانی بۆ خۆی و خێزانی و منداڵەكانی، وە خۆیان لێان دەخوارد و لێشیان دەدا بە ‏خەڵك بۆ خواردنی، ئەنجا خەڵك دوای ئەو سەردەمە دەستیان دایە شانازی وەك دەیبینی.‏
[ئەم پرسیار و وەڵامە لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم) وەرگیراوە لە نوسنی مامۆستا محمد عبدالرحمن]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام