ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٥٤:حوكمی خوێند و خوێندنەوەی زانستی لۆژیك (علم الـمنطق) كە تێكەڵ نەبێت بە بیروباوەڕی خراپ ‏چییە، وەك كتێبی (سلم الأخضري) و كتێبی (آداب البحث والمناظرة) و ئەوانی تر بۆ زانستخوازی سەرەتایی ‏؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زانستی لۆژیك كەسی زیرەك پێویستی پێنابێت و كەسی گەوج و گێلیش قازانجی لێناكات !!‏
وە ئایە كەسی سەرەتایی پەیوەندی بە لۆژیكەوە هەیە ؟!‏
ابن الصلاح والنووي حرما وقال قومٌ ينبغي أن يعلما‏
‏ ابن الصلاح والنووی بە حەرامی دەزانن و هیتریش هەیە دەڵێن پێویستە بزانرێت.‏
سەلەف عیلمی كەلامیان حەرامكردووە وە عیلمی مەنتق لە عیلمی كەلام خراپترە بۆچی دەیخوێنیت، ‏بۆ ئەوەی پێوەرێك بێت حەق و ناحەقی پێ جودابكەیتەوە ؟!‏
پاك و بێگەردی بۆ خودا قورئان پێوەر نییە بۆ جوداكردنەوەی حەق لە ناحەق ؟!‏
لەبەر ئەوە سەلەف هۆشداریان داوە لە علمی كەلام و فەلسەفە، مەنتیقیش لەوانە ـ بەرەكەتی خوداتان ‏بەسەر بڕژێت ـ و پەنا بەخودا.‏
ئیمامی شافعی دەڵێت: حوكمم ئەوەیە بۆ ئەهلی كەلام كە لێیان بدرێت بە پەلكی دارەخورما و ‏سەرپێی(نعل) وە بە نێو هۆز و تیرەكان بگەڕێنرێن و بوترێت ئەوە پاداشتی كەسێكە كە پشت لە كتێبەكەی ‏خودا بكات و ڕوو لە كەلام بكات.‏
وە وتراوە: ئەوەی فێری عیلمی كەلام بێت تووشی بێبڕوای و بێ ئاینی دەبێت.‏
وە مەنتیق خراپترە لە كەلام لەبەر ئەوە ـ خودا زاناترە ـ: موعتەزیلەكان كە ئەهلی كەلامن منتیقیان بە ‏حەرام دەزانی !!‏
ئێمە ئیشمان بە كەلام و مەنتیق و فەلسەفە نییە، وەك وتمان: ئەوە زانستێكە كەسی زیرەك ‏پێویستی پێنابێت و كەسی گەوج و گێلیش قازانجی لێناكات !!‏
ئەو یاسا و بنچینانەی كە قورئان و سوننەت لە خۆیانگرتووە هەزاران جار لە مەنتیق باشترە.‏
ئەو شتانەی كە پێوەی دەنازن لە قورئان و سوننەتدا لەوانە باشتر هەیە.
[الشيخ ربيع بن هادي عمير المدخلي]


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام