ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٧:كوڕ و كچ بەمۆبایل یان بە ئینتەرنێت نامه ‌ chat بۆ یەكتر بنێرن حەرامە؟ئایا ئەو كردەوەیەوە بەخەڵوەت حساب ئەكرێت؟ بە چ بەڵگەیەك

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەسڵ ئەوەیە لەشەرعدا كچ و كوڕ یان پیاو و ئافرەت بەیەكەوە قسە نەكەن مەگەر پێویست بێت جا قسەكردن بە مۆبایل یان نامە گۆڕینەوە یان چا كردن بە ئینتەرنێت بە بێ بوونى هۆكارێكى شەرعى وە ڕێگەچارەى تر ببێت ئەو كاتە حەرامە چونكە لەم سنورە ناوەستێ و دەبێتە دەرگایەك بۆ شتى خراپتر بەڵام ئەگەر ناچار بۆ مەبەستێكى شەرعى بەكار هێنرا ئەوا با كەسێكى مەحرەم هەبێت لە نێوانیاندا ئەگەر ئەم مەرجانە نەبێت ئەوكاتە بە خەڵوەت حیساب دەكرێت چونكە دەتوانن بە نهێنى هەموو قسەیەك بكەن ئەمەش جۆرێكە لە خەڵوە یان دەتوانین بڵێین خەڵوەى بچووك وە ڕێخۆشكەرە بۆ خەڵوەى گەورە.
لە ئیمامى عومەرەوە ڕەزاى خواى لێ بێ لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتى:: (لا يَخُلُونَّ رجلٌ بامرأةٍ إلا كان ثالثها الشيطان) رواه الترمذي برقم 2165.
دەبینى خەڵوە قەدەغەیە بەبێ قسەكردن بەبێ كارى خراپ چ جاى قسەكردن و پەیوەندى و نامە گۆڕینەوە كاتێ شەریعەتى ئیسلام خەڵوە حەرام دەكات چونكە ڕێگەیە بۆ حەرام هەروایش قسەو چاتكردن ئەگەر ناچار نەبوو ڕێگەیە بۆ حەرام وە واقعی خەڵكیش شایەتە كە كەسانێكى زۆر لە گەنجەكانمان بەهۆى چاتى كوڕ و كچەوە زیانیان لێكەوتووە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام