ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٧٧٣:هەندێك خەڵك هەن -هدانا الله وإیاهم- ئەگەر تاوان وسەرپێچیەك ئەنجام بدات وپاشان ئامۆژگاری بكەیت یەكسەر بەدەستی ئاماژە بۆ سنگ ودڵی دەكات و دەڵێت: گرنگ ئێرەیە، ئایا ئێمە بەچی ڕەدی ئەم جۆرە لە خەڵك بدەینەوە؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەو شتەی كە هەندێك لەخەڵك ئەنجامی دەدەن كاتێك ئامۆژگاریەكی بكەیت دەڵێت: تەقوا لێرەدایە (دڵ)، ئەم قسەیە ڕاستە، چونكە پێغەمبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- قال:((التقوى هاهنا)) وأشار إلى صدره. قالها ثلاث مرات، واتە: تەقوا لێرەدایە وئاماژەی بە سنگی كردووە و سێ جار ئەمەی ووتوە، بەڵام لە فەرموودەیەكی تردا هەر ئەو پێغەمبەرە فەرموویەتی: " ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله" واتە: ئاگادار بن كە لە ناو جەستەدا پارچە گۆشتێك هەیە كە ئەگەر هاتوو چاك بوو ئەوا هەموو جەستە چاك دەبێت و ئەگەریش خراپ بوو ئەوا هەموو جەستە خراپ دەبێت. بەپشت بەستن بەم فەرموودەیە ئەوە دەسەلمێت كە خراپی ڕووكەش و ڕووی دەرەوەی مرۆڤ بەڵگەیە بۆ خراپی ناخی ودڵی، جا بەو كەسە دەڵێین كە دەڵێت: تەقوا لە سنگدایە، ئەگر لەسنگتدا تەقوا هەبێت ئەوا ڕەنگ دەداتەوە لە لەكردەوەوەو ئەندامەكانی جەستەتدا چونكە دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ دڵ و ناخدا، ئەگەر دڵ تەقوای تێدا بێت ئەندامەكانیش تەقوایان دەبێت، لەبەر فەرموودەكە كە لەپێشەوە باس كرا، ئابەو شێوەیە بیانووی ئەو جۆرە كەسانە دەبڕین.
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
 المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [5]
البر والصلة والآداب والأخلاق > حقوق المسلمين


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام