ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٨١:من تەمەنم 18 ساڵە دەەوێ پێتان بڵێم كە بە چات كوڕێكم ناسى دواى زانیم كە كوڕێكى میسریە ئیتر كوڕەكە وتى دێمە داوات منیش زۆرم خۆش ئەوێت ئێستا هەر بە چات قسە دەكەین وە ئەڵێت دێم بۆ عێراق بۆ ئەوەى بتخوازم ئایا ئەگەر ماڵەوە ڕازى نەبوون چى بكەم باشە؟تكایە وەڵامم بدەنەوە چونكە زۆرم خۆش ئەوێت ئایا گوناحە چاتى لەگەڵ بكەم؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
پێشەكى قسەكردن بە چات چەندین جار ئەوەمان دووپات كردۆتەوە بۆ كچان و كوڕان كە لەگەڵ نامەحرەمدا قسەنەكەن ئەگینا دەكەونە نێو تاوان و كارەساتى گەورە و ئەوین و عیشقى بەرامبەرەوە ئەو كاتە بیرو ژیرییان تواناى بڕیار و بەرژەوەندى خۆیانیان نامێنێت ئەگینا كوڕێك لە میسر نە باوك و نە دایك و لەدین و ڕەوشت و تەنها بەقسە و خەیاڵ چۆن جورئەت دەكەیت ژیانى پەنجا شەست ساڵەى خۆتى لەسەر بنیات بنێیت بەڕاستى ئەمانە كۆمەڵە هەنگاوێكى مەترسى دارەو كچان و كوڕانى ئێمەى تێدەكەوێت بەهەرحاڵ ئەگەر باوك و دایك ڕازى نەبن نابێ مێردى پێ بكەیت چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ: "لا نكاح إلا بولی" واتە: هیچ مێردكردن و ژنهێنانێك دانامەزرێت ئیللا بە خاوەنى كچەكە نەبێت.
ئەنجا ئەو چاتەى تۆ باسى دەكەیت كە كردووتە و دەیكەیت حەرامە پێویستە پەشیمان بیتەوە و تەوبە بكەیت وە هەوڵ بدە مێرد بە كەسێكى دەورو بەرى خۆت بكەیت بەمەرجێ موسڵمان و خاوەن ڕەوشتى جوان بێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام