ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٨٧:من چوار ساڵە كچێكم خۆش ئەوێ ئەویش بەهەمان شێوە بەڵام دایك وباوكى ڕازى نین ئێستا كچەكە چوەتە تەمەنەوە و شوو ناكات ئایا دایك و باوكى ئەو كچە تاوانبارن؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
هەر كاتێك كوڕێكی خاوەن دین و ئەخلاق هاتە خوازبێنی كچێك ئەوا نابێت باوك و دایكی ئەو كچە ڕێگری بكەن لە بە شوودانی كچەكەیان ئەگەر كچەكە ڕازی بێت بەو كوڕە و هیچ گرفتێك نەبێت بۆ سەرنەگرتنی ئەو پرۆژەیە.
عن أبـي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): ((إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه إلاَّ تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد عريض)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (1084)] .
واتە: ئەگەر كەسێك خوازبێنی كچی لێتان كرد كە ئێوە لە دین و ئەخلاق و ڕەوشتی ڕازی بوون ئەوا ژنی بدەنێ، وە ئەگەر ئەمەتان نەكرد ئەوا لە سەر زەویدا فیتنە و گەندەڵكارى یەكی بەرفراوان ڕوودەدات.
وفـي رواية أخرى: ((إذا جاءكم من ترضون دينه وخلقه فأنكحوه إلاَّ تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد، قالوا يا رسول الله وإنْ كان فيه، قال: إذا جاءكم من ترضون دينه وخلقه فأنكحوه، ثلاث مرات)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (1085)] .
واتە: ئەگەر كەسێك هات و خوازبێنی كچی لێتان كرد كە ئێوە لە دین و ئەخلاق و ڕەوشتی ڕازی بوون ئەوا ژنی لێ مارە بكەن، وە ئەگەر ئەمەتان نەكرد ئەوا لە سەر زەویدا فیتنە و گەندەڵكارى ڕوودەدات، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا: ئەی ئەگەر كەم و كوڕى یەكی تێدا هەبوو ـ وەكو پارەی كەم بوو یان هاوئاست نەبوو ـ ؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەگەر كەسێك هات و خوازبێنی كچی لێتان كرد كە ئێوە لە دین و ئەخلاق و ڕەوشتی ڕازی بوون ئەوا ژنی لێ مارە بكەن [سێ جار ئەمەی فەرموو] .
كەواتە پێویستە لە سەر بەخێوكار و سەرپەرشتیاری كچان دڵسۆز و غەم خۆری ڕاستەقینەیان بن، و دەبێت ئەوەش بزانن هەروەكو چۆن پێویستە لە سەریان خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگیان بۆ دابین بكەن ئاوایش پێویستە لە سەریان هاوسەر و مێردی هاوبەشی ژیانیان بۆ هەڵبژێرن لەو كەسە دیندار و لە خوا ترس و ڕەوشت بەرزانەی كەوا دەبنە مایەی بەختەوەری و خۆش گوزرانی دونیا و دوا ڕۆژیان.
وە بە پێچەوانەوە ئەگەر بە بێ هۆكارێكی شایستە ببنە ڕێگر لە بە شوودانی كچەكەیان ئەو تاوانبار دەبن.
تێبینیەك: لە پرسیارەكەدا هاتووە (من چوار ساڵە كچێكم خۆش ئەوێ ئەویش بە هەمان شێوە …) ئەگەر مەبەست بەم خۆشەویستى یە عیشق و ئەوینی بووبێت و پەیوەندی لە نێوان هەردوو لادا دروست كردبێت و دەرگایەك بووبێت بوو قسە كردن و یەكتر بینین و نامەگۆڕینەوە لە گەڵ یەكتردا.. ئەوا كارێكی حەرام بووە و تاوانە و دەبێت هەردووكتان تەوبە بكەن و پەشیمان ببنەوە و واز لەو كارە بێنن.
وە ئەگەر مەبەست تەنها ویستی هاوسەر گیری بێت و بەس بە بێ پەیوەندی ئەوا هیچی تێدا نى یە و خوا بۆتانی ئاسان بكات.
وە تەنها ڕێگاچارەی شەرعی بۆ ئێوە و هاوشێوەكانی ئێوە تەنها زەواجێكی شەرعى یە وەك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((لَم يُرَ للمتحابين مثل النكاح)) [صحيح سنن ابن ماجه رقم: (1847)] .
واتە: كارێكی چاكتر نەبینراوە وەك زەواج بۆ كوڕ و كچێك كە یەكتریان خۆش بوێت.
لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام