ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٩٠:من كوڕێكم خۆش دەوێت بەڕاستى و لەناخى دڵەوە ئەویش وایە مەبەستمان زەواجە زۆر ڕاستین لەگەڵ یەك ئایا گوناهبار دەبین؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خۆشەویستى جۆرى زۆرە باشترینیان ئەوەیە لەبەر خوا بێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێ:: (من أحب لله وأبغض وأعطى لله ومنع لله فقد استكمل الإيمان) واتە: هەركەس كەس و شتى خۆش بوێت و ڕقى بێتەوە لەبەر خوا وە ببەخشێ و دەست بگرێتەوە لەبەر خوا ئەوە ئیمانى تەواو بووە.
بەڵام خۆشەویستى كردن كە بریتى یە لە پەیوەندى دروست نییەتووش بوون پێى كارێكى خراپە مرۆڤ دوچارى چەندین كێشەى كۆمەڵایەتى و دەروونى گەورە دەكات بەڵام كەسێك كوڕ بێت یان كچ ویستى بەرامبەرەكەى بخوازێت واتە مارە بكات ئەوە دەتوانێت تەماشاى بكات و سەرنجى بدات بەمەبەستى هاوسەرگیرى ئەو كاتە ئەگەر خۆشى ویست قەیدى ناكات بەڵكو خۆشەویستى دەبێتە بەشێك لە ژیانیان ئەمەش نابێت وەكو پەیوەندییەك بێت وە نابێ زۆر بخایەنێت چونكە دەرگاى خراپەى بێ دەكرێتەوە بەڵكو دواى تەماشا كردن ڕاستەوخۆ داواى بكات لە ماڵى باوكى و ئەگەر درا ئەوە باشە و ئەگەر نەكرا ئەوە نابێت تەماشاى بكاتەوە و پەیوەندى لەگەڵ بمێنێت، لەپرسیارى ئەم بەڕێزە ئەوە بەدى دەكەم كە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە بەڵام وەك خۆیان ئەڵێن مەبەستمان زەواجە جا لەبەر بوونى پەیوەندى و مانەوە لەسەر ئەو حاڵەتە بەبێ داواكردن لە كەس و كارى كچەكە بێ گومان تووشى حەرام دەبن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام