ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٩٢:بەڕێزان تكاتان لێدەكەم كە وەڵامم بدەنەوە...من مێردم هەیەبەس قەت خۆشیم لێ نەبینیوە زۆریش هەوڵم داوە لەگەڵى باش نابێت،زۆر جار بە زۆرى خۆم دێت بۆ لام،من ئێستە خۆشم ناوێت و كوڕێكى ترم خۆش ئەوێت.ئایا گوناهى من چیە؟ من ئەمەوێ وازى لێبهێنم منداڵیشم هەیە...تكاتان لێدەكەم وەڵامم بدەنەوە...

وەڵام:بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
حیكمەت لە هاوسەرگیرى و ژن و مێرد دروستكردنى ژیانى خۆشبەختى و خۆشەویستى و ئارامە لە نێوان ژن و مێردا پاشان وەك قوتابخانەیە بۆ پەروەردەكردنى و فێركردنى ئەو ساوایانەى دەكەونە ژێر ڕكێفى دایكان و باوكانەوە جا پێویستە نە پیاو نە ژن خیانەت لەیەك نەكەن و ڕاستگۆ بن لەگەڵ یەكدا و هەردووكیان پێشەنگ بن لە چاكێتى دا بەڵام ئەگەر نەتوانرا لەگەڵ یەكدا ژیان بەسەر ببرێت ئەوا دەبێت ئەو ڕێگە چارانەى ئیسلام دایناون بۆ چاككردنى نێوان ژن و پیاو لەكاتى كێشەدا بیگرنە بەر ئەگەر هەر سوودى نەبوو دەتوانن لەیەك جودا ببنەوە و هیچیان زوڵم لەوى تریان نەكات ئەوەى لە پرسیارەكە بەدى دەكرێت هەردوولاتان هەڵە و تاوانتان كردووە جا ئەگەر دەتەوێ چارەسەرى دروست وەرگریت ئەوەیە یان نێ،ان خۆت و مێردەكەت چاك بێت یان جودا بوونەوە ئەنجا هاوسەرێتى شەرعى لەگەڵ كەسى تردا نەك ئەوەى باستكردووە ئەوە حەرامە و وازى لێ بێنە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام