ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٩٦:السلام علیكم ئایا دەتوانم زەكاتی پارەكەم بدەم بەبراكەم كەوا خانوو دروست دەكات و یەك دەفتەر قەرزارەو خانووەكەشی سادەیەو هیچ مەسرەفێكی زیادەی تیانەكدووەو ماڵ و منداڵیشى نی یە دەیەوێت ماڵ پێكەوە بێت. جزاكم الله خیرا.

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحيم
خواى پەروەردگار ئەو كەسانەى دیارى كردووە كە شایستەى زەكاتن و دەشێت زەكاتیان بدرێتى، ئەویش لە ئایەتەى كە تێیدا فەرموویەتى: [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاء وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ] (سورة التوبة: 60).
واتە: زەكات دەبێت بدرێت بەم كەسانە: هەژار (لِلْفُقَرَاء) و كەم دەست (الْمَسَاكِینِ) و ئەوانەى كە كۆى دەكەنەوە (الْعَامِلِينَ عَلَيْهَا) و ئەوانەش كە پێویستیان بە دڵ ڕاگرتن هەیە بەهۆى لاوازى بیروباوەڕیان (الْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ) و ئەو كەسانەى كە بەندەن و ئەیانەوێ خۆیان ئازاد بكەن (فِي الرِّقَابِ) و قەرزاران (الْغَاڕمِينَ) و ئەوانەى لە پێناوى خوادا تێدەكۆشن (فِي سَبِيلِ اللّهِ) و ئەوانەش كە لە ماڵ و منداڵى خۆیان بڕاون و بێ پارەن (ابْنِ السَّبِيلِ)، ئەوەش فەرزى خوایە لە سەرتان، خواى پەروەردگاریش دانایە.
جا ئەگەر براكەت لە سەر بیناكردن قەرزار بوو بێت، یان هەر كارێكى تر ئەوا دەتوانیت زەكاتى ماڵ و سامانى خۆتى بەیتێ بۆ داناوەى قەرزەكانى، چونكە لە ڕیزى ئەو كەسانەیە كە زەكاتیان پێ دەشێ دەیاندریتێ، خواى پەروەردگاریش زاناترە بە ڕەوایى.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام