إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
[١١٨] سا خوایا ئەگەر تۆ سزایان بدەیت ئەوا ئەوان تەنها بەندەی تۆن ـ وە هەرخۆت شارەزای بە هەموو بار و حاڵێكیان ـ، هەرچیان لێبكەیت ئەوە بەدادگەری خۆتە، وە ئەگەر لەوانەشیان كە هۆكای لێخۆشبوونیان پێشخستووە خۆش بیت ئەوا بەڕەحمی خۆتە، چونكە بەڕاستی تۆ بەتوانا وبەهێزێكی كە هیچ كەسێك توانای سەركەوتنی بەسەرتدا نیە، و كاردروست ودانای لە بەڕێوەبردن وفەرمانەكانتدا . ئەم ئایەتەش ستایشی خوای بەرز وبڵند وپایەبەرزی تێدایە لە حیكمەت و دادوەری و تەواوێتی زانینی .
سورة المَائدة ١١٨
تەفسیری هەموو سورەتەکان