إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّن بَعْدِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا
[٤١] بێگومان خوای پەروەردگار ئاسمانەكان و زەوی ڕاگرتوە تا لە شوێنی خۆیان لانەدەن ودەرنەچن، وە ئەگەر ئاسمانەكان و زەویش لە شوێنی خۆیان لابدەن ئەوا كەس نیە جگە لە خوای پەروەردگار ڕایانبگرێت . بەڕاستی خوای پەروەردگار پەلەكار نیە لە سزادانی بێباوەڕان وسەرپێچیكاران بەڵكو دوای دەخات لەگەڵ توانا و دەسەڵاتی بەسەر ئەو كارەدا، و لێخۆشبووە بۆ ئەوانەی تەوبە دەكەن لە تاوانەكانیان دەگەڕێنەوە .
سورة فَاطِر ٤١
تەفسیری هەموو سورەتەکان