فَالْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
[٤٢] ئا لەو ڕۆژەی كە هەمووان كۆ دەكرێنەوە ئەوانەی كە پەرستراون ناتوانن هیچ سود و زیانێك بەوانە بگەیەنن كە لە دونیا پەرستوویانن، وە بەو كەسانەی كە ستەمیان لە خۆیان كردووە بە هاوەڵبڕیاردان و تاوانكاری دەڵێن : سزای ئەو ئاگر بچێژن كە بە ڕاستان نەدەزانی .
سورة سَبَأ ٤٢
تەفسیری هەموو سورەتەکان