600 فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ منداڵان
سەردارن: 1826

نوسەر :   أبي محمد عبدالله محمد بن سعيد رسلان

وەرگێڕ : مامۆستا صلاح الدین عبدالکریم

ئەم فەرموودانەی بەردەستت زیاتر لە (600) فەرموودەی صەحیحە كە لە (صحیح الجامع الصغیر) ی زانای فەرموودەناس شێخ (محمد ناصرالدین الألبانی) وەرگیراوە، وە بە گوێرەی تەمەن دابەش كرابوو لە تەمەنی سێ‌ ساڵییەوە دانرا بوو بۆ لەبەر كردن، بەڵام وا هەستم كرد كە بۆ نەتەوەی كورد گرانە منداڵان بتوانن لەو تەمەنەدا فەرموودە لەبەر بكەن بۆیە من تەمەنەكانم گۆڕی بۆ قۆناغ، لەجیاتی تەمەنی سێ‌ ساڵی كردم بە قۆناغی یەكەم، وەلە جیاتی تەمەنی چوار ساڵی كردم بە قۆناغی دووەم‌و بەو شێوازە بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئاستی لەبەر كردن بێت نەك بە گوێرەی تەمەن، وە مامۆستایانی مزگەوتەكان یان مامۆستایانی خوێندنگە ئایینیەكان یان مامۆستایانی حوجرەكان یان دایك‌و باوكان لە ماڵەوە دەتوانن بە گوێرەی قۆناغەكان بە فێرخوازو منداڵانی لەبەر بكەن بە گوێرەی توانا، وە چەند فەرموودەیەكی دووبارە كردۆتەوە منیش دەستكاریم نەكردووە وەكو خۆی‌و لە جێگای خۆی دامناوە وەكو ئەمانەتی زانستی، وە كاری من بریتی بووە لە وەرگێڕانی فەرموودەكان نەك شەرح‌و راڤە كردنی، چونكە زۆر درێژ دەبوو، وە لە بنەڕەتدا ئەم پەرتووكە بۆ منداڵان دانراوەو ئەوانیش پێویستیان بە شەرح‌و راڤەی درێژ نییە تەنها وەرگێڕانەكەیان بەسە كە لە ماناو مەبەستی فەرموودەكان تێ‌ بگەن، هەروەها هەرچەندە بۆ منداڵان دانراوە بەڵام گەورەكانیش دەتوانن سودی لێ‌ ببینن، تەنانەت مامۆستایان‌و ووتاربێژان‌و بانگخوازانیش دەتوانن بۆخۆیان سودی لێ‌ ببینن
داواكارم لەخوای گەورە ئەم كارەو سەرجەم كارەكانی ترمان تەنها لەبەر رەزامەندی خوای گەورە بێت‌و بەشی هیچ كەسی تری تێدا نەبێت‌و بیكاتە توێشوویەك بۆمان لە رۆژی قیامەتدا، وە ماندوو بوونمان بە زایە نەڕوات إن شا‌ء الله، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

داگرتنی کتێب