بیروباوەڕی  ئەهلی سوننە و جەماعە  سەبارەت بە  صەحابە ڕێزدارەكان (رضی الله عنهم وأرضاهم) 
سەردارن: 962

نوسینی زانای پایەدار: عبد الـمحسن بن حمد العباد البدر (الـمُدرِّس في الـمسجد النبوي)
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطيف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) لە كەلار

   بەشێك لە ڕەحمەتی خوا بە عەبدەكانی و چاكەكردنی لەگەڵیاندا و فەزڵی بەسەریانەوە بريتىیە لەوەی كە لە خودی خۆیان پێغەمبەڕێكی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی كە پەیامی خوای پەروەردگاریان پێبگەیەنێت ، وە ڕێنماییان بكات بۆ هەموو ئەو وتە و كردەوانەی كە سوودی تێدایە بۆیان ، وە وریا و ئاگاداریان بكاتەوە لە هەموو ئەو وتە و كردەوانەی كە زەرەر و زیانی تێدایە بۆیان ، وە بەڕاستی پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) هەستا بە گەیاندن و بەجێهێنانی ئەوەی كە پێی نێردرابوو بە تەواوترین و كامڵترین شێوە ، هەر بۆیە ڕێنمایی ئوممەتەكەیی كردووە بۆ هەموو خێر و چاكەیەك ، وە وریا و ئاگاداریانی كردووەتەوە لە هەموو شەڕ و خراپەیەك ، وە ئامۆژگاریانی كردووە بە ئەو پەڕی دڵسۆزیەوە .
    وە خوای گەورە كەسانێكی هەڵبژاردووە بۆ هاوەڵێتی كردنی و وەرگرتنی شەریعەتەكەی لێیەوە كە ئەو كەسانە باشترینی ئەم ئوممەتەن كە ئەمانیش باشترینی ئوممەتەكانن ، هەر بۆیە ڕێزی لێناوون بە هاوەڵێتی كردنی پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وسلم ) ، وە لەم ژیانەی دونیادا تایبەتی كردوون بە بینین و سەیركردنیان بۆی ، وە بە بیستنی فەرموودەكانی لە دەمی پیرۆزیەوە ، وە ئەمەیش فەزڵ و چاكەی خوایە دەیدات بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی ببێت وە خوایش خاوەنی فەزڵ و چاكەی گەورەیە .

داگرتنی کتێب