لە بڵاوكراوەكانی: (دار ابن الـمبارك)
وەرگێڕانی و لەسەرنووسینی :محمد عبد الرحمن لطیف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار
پێناسە :
ئەمەی بەردەستت نامیلكەیەكی كورت و پوختە ژمارەیەكی زۆرم لەو كردەوانە تێیدا كۆكردووەتەوە كە ئەنجامدەرەكانیان دەخاتە بەر نەفرەت و لەعنەتی خوا و پێغەمبەرەكەی یان لەعنەتی فریشتەكان ، ئەمەیش بۆ ئەوەی كە خودی خۆم و برا موسڵمانەكانمیش وریا بكەمەوە لە تێوەگلان و تێكەوتنیان ، چونكە بەڕاستی ئەگەر لەعنەتی خوا دابارێتەسەر هەر مرۆڤێك ئەوا بەدبەخت و ئاخرشەڕ و زەرەرمەندی دونیا و دواڕۆژ دەبێت ئەگەر تەوبە نەكات و نەگەڕێتەوە بۆ لای خوای (پاك و بێگەرد و بەرز و پایەدار) یان ئەگەر خوا چاوپۆشی لـێنەكات و لـێی خۆشنەبێت .