نووسینی زانا و پێشەوا: صالـح بن فوزان الفوزان حفظه الله
ئەندامی دەستەی گەورە زانایان و ئەندامی لیجنەی هەمیشەیی فەتوا
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطیف: وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) لە كەلار
ئەمە تەفسیرێكی كورت و پوخت و تێروتەسەلی گەورەترین سورەتی قورئانی پێرۆزە كە بریتییەلە : (سورة الفاتـحة) كە لە لایەن زانای گەورە و پێشەوا (الشيخ صالـح الفوزان)ەوە ئامادەكراوە .
بەشێك لە گرنگی ئەم سورەتە ئەوەیە كە خوای پایەدار خوێندنەوەیی واجب و پێویست كردووە لە نێو هەموو ركعاتێكی نوێژدا .
ئەمەش وا دەخوازێت كە پێویستە مرۆڤی موسڵمان ئاشناببێت بە تەفسیر و واتاكەی بە شێوازێكی پوخت و رێكوپێك بۆ ئەوەی بزانێت لە ناو نوێژەكەیدا چی دەخوێنێت .