توێشووی بانگخواز بۆ لای خوای گەورە
سەردارن: 1090

نووسینی زانا و پێشەوا: محمد بن صالـح العثيمين رحمه الله
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطيف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) لە كەلار


خوێنەری بەڕێز :
ئەم نامیلکەیەی بەردەستت (زاد الداعية إلى الله عزَّ وجل / توێشووی بانگخواز بۆ لای خوای گەورە) ، وە توێشوو بۆ هەموو موسڵمانێك بريتییە لەوەی كە خوای گەورە لەم فەرمایشتەیدا روونی كردووەتەوە:[ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى وَاتَّقُونِ يَاأُولِي الْأَلْبَابِ (197)] [البقرة] .
واتە : توێشوو كۆبكەنەوە چونكە بەڕاستی باشترین توێشوو تەقوای خوایە ، وە لە من بترسن و تەقوای من بكەن ئەی كەسانی خاوەن ژیری .
 توێشووی هەموو موسڵمانێك بريتییە لە (تەقوای خوای گەورە) كە لە قورئاندا خوای گەورە چەندین جار باسی كردووە بە شێوەی فەرمان پێكردنی ، وە بە شێوەی ستایش كردنی ئەوانەی كە پێی هەڵدەستن و پاداشتەكەشی روون كردووەتەوە ، وە جگە لەوانەش لە شێوازەكانی وتە :[ وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133) الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134) وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ (135) أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (136)] [آل عمران] .
واتە : پەلە بكەن و دەستپێشخەری بكەن بۆ لێخۆشبوونێك لە لایەن پەروەردگارتانەوە و بۆ بەهەشتێك كە پانتاییەكەی وەكو پانتایی ئاسامانەكان و زەویە كە ئامادەكراوە بۆ كەسانی لە خوا ترس و ئەهلی تەقوا (١٣٣) ئەوانەی كە لە كاتەكانی خۆشی و ناخۆشیدا ماڵ و سامان دەبەخشن و توڕەیی خۆیان دەخۆنەوە و لە خەڵكی دەبوورن  ، خوایش كەسانی چاكەكاری خۆشدەوێت (١٣٤) وە ئەوانەی كە ئەگەر تاوانێكی ناشرینیان كرد یان ستەم و زوڵمیان لە خۆیان كرد خوایان بیردەكەوێتەوە و داوای لێخۆشبوون دەكەن بۆ تاوانەكانیان ، وە كێ هەیە لە تاوانەكان خۆشبێت جگە لە خوا ، وە ئەوانە بەردەوام و سوور نابن لەسەر كردەوە خراپەكانیان و دەیشزانن كەوا ئەو كردارانەیان خراپە و خوایش تەوبەی ئەو كەسانە قبوڵ دەكات كە تەوبە دەكەن(١٣٥) ئا ئەوانە پاداشتیان بريتییە لە لێخۆشبوون لە لایەن پەروەردگاریانەوە وە باخانێك كەوا روباری ئاو بە ژێریاندا دەڕوات و بە هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە و ئەوەیش باشترین پاداشتە بۆ ئەوانەی كەوا كردەوەیان كردووە بە پێی گوێڕایەڵی خوا .
 

داگرتنی کتێب