فەزڵ و چاكەی زانستی شەرعی و ڕێزی هەڵگرانی
سەردارن: 2535

لە دانانی زانای گەورە و پایەدار: عبد العزیز بن عبد الله بن باز رحمه الله
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطیف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار

خوێنەری بەڕێز:
لەبەر ئەوەی ئەم بابەتەی بەردەستت باس لە (زانستى شەرعى) دەكات ئەوا پێویستە پێناسەكەی بزانیت ، ئەویش لە چەند دێڕێكدا بە وتەی چەند زانایەك ڕوون دەكەینەوە :
ــ پێشەوا (محمد بن عبد الوهاب) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ : هُوَ مَعْرِفَةُ اللهِ ، وَمَعْرِفَةُ نَبِيِّهِ (صلى الله علیه وسلم) ، وَمَعْرِفَةُ دِيْنِ الإِسلامِ بِالأَدِلَّةِ) .
واتە : زانست بريتىیە لە : ناسینی خوا و ناسینی پێغەمبەرەكەی (مُحمَّـد صلى الله علیه وسلم) و شارەزابوونە لە ئایینی ئیسلام بە بەڵگەوە .
ــ وە پێشەوا (ابن القيم) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ قال اللهُ قال رسولـهُ قال الصحابةُ ...) .
زانست بريتىیە لە : فەرموودەی خوا و فەرموودەی پێغەمبەر و فەرموودەی صەحابە ... 
ــ وە ئیمامی (الأوزاعـي) فەرموویەتی : (الْعِلْمُ ما جاءَ عن أصحاب مُحمَّد صلى الله علیه وسلم ، وما لَـمْ يَـجيءْ عن أصحاب مُـحمَّد صلى الله علیه وسلم فليسَ بعلم) .
واتە : زانست ئەوەیە كە لە صەحابەكانی پێغـەمبەرەوە (صلى الله علیه وسلم) هاتبێت ، وە ئەوەی كە لە صەحابەكانی پێغەمبەرەوە (صلى الله علیه وسلم) نەهاتبێت ئەوا علم و زانست نىیە.
ــ وە ئیمامی (شافعی) فەرموویەتی : 
(كُلُّ العُلومِ سِوى القُـرآنِ مَشغلـة
    إلَّا الـحديثَ وإلَّا الفِقْهَ فـي الدِّينِ
الْعِلْمُ ما كانَ فيـهِ قالَ حَدَّثـنا
    وما سِـــــوى ذاكَ وَسْــــواسُ الشَّياطِــــــــــينِ) .
واتە : هەموو زانستەكان جگە لە قورئان خۆ خەرێك كـردنـە تەنـها فەرمـوودە و تێگـەیشتن و شـارەزابـوون لە دین نەبێت ، زانست ئەوەیە كە تێـیدا بوترێت پێغەمـبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی و جگە لەمەش هەمووی وەسوەسەی شەیتانە .
 

داگرتنی کتێب