وتەی یەكخواپەرستی [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ] چاكەكانی و واتاكەی و مەرجەكانی و هەڵوەشێنەرەوەكانی
سەردارن: 1262

نووسینی زانای پایەدار: عبد الرَّزاق بن عبد الـمحسن البدر
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطيف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) لەکەلار

خوێنەری بەڕێز:
ئەم كتێبە پوختەیەكی بەسوود سەبارەت بە باشترینی وتەكان و گەورەترینیان و بەسوودترینیان لەخۆدەگرێت كە بريتىیە لە (وتەی یەكخواپەرستی [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ] چاكەكانی و واتاكەی و مەرجەكانی و هەڵوەشێنەرەوەكانی) ، كە لە بنەوادا وەرگیراوە لە كتێبەكەم : ((فقهُ الأدعية والأذكار)) ، هەندێك لە ڕێزداران حەزیانكرد جیابكرێتەوە و سەربەخۆ چاپ بكرێت بە ئومێدی گشتگیربوونی سوودەكەی و ئاسانی سوودوەرگرتن لـێی .
داوا لە خوا دەكەم كەوا خێر و فەڕی گەورەی تێبخات و بیكاتە دەرگای هیدایەت و بەرچاوڕۆشنی بۆ كەسانێك كە خۆی ویستی لـێبێت لە عەبدەكانـی ، وە هیدایەتی هەر هەمـوومان تێكڕا بدات بۆ ڕێگا ڕاستەكەی ڕێگای ئەوانەی كە خۆی نیعمەتی داوە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان وە ئەوانەیش باشترین هاوڕێن ، وە تەنها خوامان بەسە و باشترین پشت بێبەستراوە ، وە صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەرمان موحەممەد و كەسوكاری و صەحابەكانیشی بێت .

داگرتنی کتێب