گەوهەرێكی پوخت و جوان سەبارەت بە : جوانی و چاكەكانی ئـایـنی ئیـسـلام
سەردارن: 1091

نووسینی زانای پایەدار: عبد الرَّحمن بن ناصر بن السعدی
وەرگێڕانی: محمد عبد الرحمن لطیف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار

خوێنەری بەڕێز:
ئەم نامیلکەیە بەردەستت بریتییە لە دەربڕینی ئەوەی كە زانستی لە روونكردنەوەی بنەماكانی جوانی و چاكەكانی ئەم ئاینە گەورەیە ، وە من هەرچەندە زانست و شارەزایی كورت دەهێنێت ئەوپەڕی كورتهێنان سەبارەت بە دەربڕینی هەندێك لەوەی كە ئەم ئاینە لەخۆی گرتووە لە گەورەیی و جوانی و كامڵێتی ، وە دەستەواژە و دەربڕینەكان لاوازدەبن سەبارەت بە شیكردنەوەی ئەوە بە شێوەی گشتی چ جای قسەلەسەركردن بە ووردی ، بەڵام ئەوەی كە بە هەمووی ڕاناگەیت و ناگەیتە ئەو پەڕی و زۆربەی .. ئەوا ناشبێت وازبێنیت لەوەی كە مرۆڤــ دەیزانێت لەبەر دەستەوەستان بوونی لە ئاست ئەوەی كە نایزانێت ، چونكە خوا ئەرك ناخاتەسەر هیچ كەسێك ئیللا بە پێی توانای نەبێت :[ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ (16)] [التغابن] . 
واتە : لەخوابترسن و خۆتان بپارێزن لە جێبەجێنەكردنی فەرمانەكانی ئەوەندەی كە لە تواناتاندا هەیە .
 

داگرتنی کتێب