زنجیرەی بابەتە مەنهەجیەکان
سەردارن: 702

كۆكردنەوە و ئامادەكردنی: مامۆستا : محمد عبد الرحمن لطیف 

گەڕانەوە بۆ لای زانایان پارێزەرە لە تیاچوون و گومڕابوون، چونكە زانایان میراتگری ڕاستەقینەی پێغەمبەرانـی خوان (علیهم الصلاة والسلام)، هەروەكو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:
"إنَّ العلماءَ ورثةُ الأنبياء، وإنَّ الأنبياءَ لـمْ يورِّثوا ديناراً ولا درهماً، وإنَّما ورَّثوا العلمَ، فمن أخذه أخذ بحظ وافر"
واتە: زانایان میراتگری پێغەمبەرانن، وە پێغەمبەران دینار و درهەمیان بە میرات بە جێ‌نەهێشتووە، بەڵكو (علم و زانست)یان بە میرات بە جێ‌نەهێشتووە، جا هەر كەسێك ئەو (علم و زانست)ـە ببات ئەوا بەشێكی زۆر لە خێری بۆ خۆی بردووە.
وە دواین پێغەمبەری خوا كە (محمد)ە (صلى الله عليه وسلم) ڕێنیشاندەری موسڵمانان و هیدایەت دەریان بووە بۆ سەر (ڕێگای ڕاست) وەك خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ] (الشوری: 52).
وە ئاشكراشە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تەنها زانستی شەرعی بە میرات بۆ ئوممەتەكەی بە جێ‌ هێشتووە كە بریتییە لەو دوو سەرچاوە گرنگەی كە سەبارەتیان فەرموویەتی: "يا أيها الناس إنَّـي قد تركتُ فيكم ما إنْ اعتصمتم بهِ فلنْ تَضلُّوا أبداً: كتاب الله وسنتـي "
واتە: ئەی خەڵكینە من دوو شتم لە دوای خۆم بۆتان بەجێ‌هێشتووە، هەرگیز گومڕا نابن ئەگەر دەستیان پێوە بگرن: قورئانەكەی خوای پەروەردگار و سوننەتەكانی خۆمە.

داگرتنی کتێب