چۆنێتی زەكاتی سەرفترەدان لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم)
سەردارن: 1229

ئامادەكردن و نووسنی : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطیف / وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە زەكاتی سەرفترەی واجب كردووە لە سەر موسوڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، وە صەڵات و سەلامی لە سەر ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستە بێت (صلى الله عليه وسلم) كە چۆنێتی سەرفترە دانی بۆ ئوممەتەكەی ڕوون كردووەتەوە بە جوانترین شێواز.
1 ـ حوكمەكەی:
زەكاتی سەرفترە فەرز و واجبە لە بەر ئەو فەرموودەیەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زەكاتی سەرفترەی فەرز كرد بە سەر خەڵكیدا لە مانگی ڕەمەزاندا.
2 ـ لە سەر كێ واجب دەبێ ؟
زەكاتی سەرفترە (واجب) دەبێ لە سەر هەموو بچووك و گەورە ونێرینە و مێینە وئازاد و بەندەیەك لە موسڵمانان لە یەر فەرموودەكەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) زەكاتی سەرفترەی فەرز كردووە بە بڕی (صاع)ێك لە خورما یان (صاع)ێك لە جۆلە سەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچووك و گەورەی موسوڵمانان.
3ـ پیاو لە جیاتی كێ دەیدا ؟
موسوڵمان سەرفترە دەدات بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی كە نەفەقەیان لە سەرێتی لە بچووك و گەورە و نێر و مێ و ئازاد و بەندە، لە بەر فەرموودەكەی (ابن عمر رضي الله عنه) كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمانی بە زەكاتی سەرفترە كردووە لە جیاتی بچووك و گەورە و ئازاد و كۆیلە لەوانی نەفەقەی دەدەن.

داگرتنی کتێب