فەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لە سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەرمان
سەردارن: 543

ئامادە كردنی: محمد عبد الرحمن لطیف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كاتی موباەركی داناوە بۆ بەندە صاڵحەكانی كەوا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئەنجام بدەن، وە صەڵات و سەلامیش لە سەر پێغەمبەرە خۆشەویستەكەی بێت كە (حوكم و ئادابەكانی) كات و شوێنە پیرۆز و موبارەكەكانی ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان، هەروەها لە سەر هاوەڵ و شوێنكەوتووانی بە چاكە كە زیندوو كەرەوەی درووشمەكانی ئایینی خوا و سوننەتەكانی پێغەمبەرن (صلى الله عليه وسلم).
تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەم تر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشووتر، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ))صحيح سنن الترمذي رقم: (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم: (4236).
واتە: تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵدایە، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات.
بەڵام خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن، جا لەو كاتە موبارەكانە: [دە رِۆژی یەكەمی مانگی حاجیانە / عشر ذي الحجة‌] .

داگرتنی کتێب