حوكم و ئادابەكانی قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە لە ژێر تیشكی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئان و فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم)
سەردارن: 694

نووسین و ئامادەكردنی: مامۆستا : مـحمد عبد الرحمن لطيف

لەم نوسراوەدا باس لە بابەتێكى زۆر گرنگ دەكەین لە بابەتەكانى كڕین و فرۆشتن [البیوع والمعاملات] كە بریتى یە لە حوكم و ئادابەكانى [قەرزدان و قەرزكردن و قەرزدانەوە] كە لەم ڕۆژگارەدا زۆربەى هەرە زۆرى موسڵمانانى بێزار و هەرەسان كردووە و بەردەوام دەناڵێنن و هاوار دەكەن لە ئاستى كەسانى قەرزار بە گشتى و قەرزكوێرەكانیش بە تایبەتى!!!
هۆى سەرەكى ئەم كێشە ناهەموارەش دەگەڕێتەوە بۆ نەمانى ترسى خواى گەورە لە ناو دڵی زۆرینەى خەڵكدا بە گشتى و بێ ئاگابونن یان خۆ گێل كردن لە حوكمە شەرعى یەكانى ئەم بابەتەش بە تایبەتى!
بۆیە بە پێویستمان زانى ئەم بابەتە بۆ موسڵمانان ڕوون بكەینەوە لە ڕوانگەى ئایەتەكانى قورئانى پیرۆز و فەرموودە صەحیحەكانى پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم،بەڵكو-بەیارمەتى خوا- ببێتە ئاگاداركردنەوەیەك بۆ نەزان و بێ ئاگاكان و بیرخستنەوەیەكیش بێت بۆ ئاگاداربوون و بەڵگەیەكیش بێت بۆ سەر مل هوڕ و قەرزكوێر و ڕیبا خۆرەكان!

داگرتنی کتێب