پوختەی كاتی پارشێو و بەربانگ كردن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم)
سەردارن: 1088

نووسين و ئامادەكردنى : مامۆستا : محمد عبد الرحمن لطيف/ وتارخوێنی مزگەوتی شێخ إبراهيم / كەلار
ئێمەی موسڵمان خۆمان بە شوێن كەوتەی ڕاستەقینەی پێغەمبەرە نازدارەكەمان (صلى الله علیه وسلم) دەزانین بۆیە دەبێت پارشێو و بەربانگ كردنمان لە سەر سوننەتی پێغەمبەر بێت (صلى الله علیه وسلم) چونكە خوای گەورە فەرموویەتی :[ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ (21)] [سورة الأحزاب] .
وە پێغەمبەری خواش (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهْوَ رَدٌّ))(صحيح مسلم رقم : (1718)) . واتە : هەركەسێك هەر كردەوەیەك بكات فەرمانی ئێمەی لە سەر نەبێت ئەوا ڕەت دەكرێتەوە و لێی وەرناگیرێت .

داگرتنی کتێب