ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ (پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار)
سەردارن: 1333

ئامادەكردن و وەرگێڕانى: محمد عبد الرحمن لطيف/ وتارخوێنی مزگەوتی (شێخ إبراهیم) / كەلار

ئایا ئەم ڕێگایەت تاقیكردووەتەوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە دەتەوێت بكەویتە سەر ڕێگای ڕاست و چاكە كاری: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە دەتەوێت ئاسوودە و بەختەوەر بیت: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە كێشە و گرفتی دەروونیت هەیە و دەتەوێت چارەسەر بێت:: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە دەتەوێت لە ئیش و كارەكانتدا سەركەوتوو بیت: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە نەخۆشیت و دەتەوێت چاك بیتەوە: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە منداڵت نابێت و دەتەوێت چاوەكانت ئۆقرە بگرێت بە بینینی كۆرپەلەیەكی خۆت: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟
ـ ئەی ئەو كەسەی كە تا ئێستا زەواجت نەكردووە و دەتەوێت بڕۆیتە نێو ماڵی خۆت: ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟

داگرتنی کتێب