نەهێشتنی گومان لە سەر خواپەرستی موسڵمانان
سەردارن: 783

دانانی: پێشەوا : مـحمد عبد الوهاب 
وەرگێڕان و لە سەر نووسینی: مامۆستا : خلیل أحمد
خوێنەری بەڕێز
ئەم كتێبەی كە لە بەردەستتدایە وەڵامە بۆ هەندێ لەوانەی كە لە سەردەمی شێخدا خۆیان بە زانا دانابوو ، ئەوانەی كە ڕەخنەیان لێگرتووە ! چونكە شێخ ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ كاتێك هەستا بە ڕونكردنەوەی خواپەرستی و بانگەوازكردن بۆی و ڕونكردنەوەی جۆرەكانی خواپەرستی و دۆستایەتی و دژیاتی لە سەر ئەو بنچینەیە و ڕونكردنەوەی حاڵی زۆر لەو كەسانەی كە شیركیان دەكرد بە ڕاشكاوی ، بۆیە هەندێك نەزانی خۆ بە (زانا) زان ، شەیتان ئاسا چەندین گومان و شوبهە و ڕەخنەیان لە سەر بانگەوازەكەی دروستكرد و تۆمەتی ئەوەیان بۆ كرد كە گوایە شێخ تەكفیری موسڵمانان دەكات !!! بەڵام ئەوە مەنهەجی ئەو نییە و زۆر دوورە لێی ، شێخ تەكفیری كەسێك دەكات كەوا شتێكی كوفری بكات و دوای جێگیركردنی بەڵگە (إقامة الـحجة) لە سەری ، بۆیە دانەر ـ ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ بەم كتێبە وەڵامی شوبهەكانیان دەداتەوە و گومانەكانیان لەناو دەبات بە چەشنە بەڵگەیەك لە قورئان و سوننەت كە دڵ پێیان ئارام دەبێت و فێنكدەبێتەوە ، دوای ئەوەی پێشەكییەك دەنووسێت لە ڕونكردنەوەی حەقیقەتی ئاینی پێغەمبەران و بانگەوازەكانیان ، وە حەقیقەتی ئەوەی موشریكەكان لە سەری بوون ، وە موشریكەكانی سەردەمی خۆی درێژە پێدەر و شوێنكەوتووی موشریكەكانی پێشوون .

داگرتنی کتێب