بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی 
سەردارن: 1000

نووسینی: الشیخ عبد العزیز بن عبد الله بن باز
وەرگێڕانی: مامۆستا : خلیل أحمد
خوێنەرى خۆشەویست ، ماوەیەكى زۆرە بە تەمام خزمەتێك لە بوراى بیروباوەڕى ئیسلامیدا بكەم ، بە تایبت بیروباوەڕى ڕاستەقینەى ئەهلى سوننە ، چونكە بە ڕاستى بیروباوەڕ وەكو سەر وایە بۆ لاشە ئەگەر نەبێت ئەویش هیچ نرخێكى نابێت . 
لاى هەموو كەسێكى خاوەن فام و ژیرى ئاشكرایە كە بیروباوەڕ لە ژیانى موسڵماناندا چ ڕۆڵ و بەهایەكى هەیە ، لە كاتێكدا بنچینەى یەكەم لە بانگەوازى هەموو پێغەمبەران لە (نوح)ەوە تا (محمد) ـ سڵاوى خوایان لە سەر بێت ـ بریتى بووە لە یەكخواپەرستى و ڕاستكردنەوەى بیروباوەڕ ، ئەمە مەبەستى یەكەم بووە لە بانگەوازەكەیان ، كە دەبێتە مایەى چاكبوونى دونیا و ڕۆژى دوایى خەڵك ، چونكە ئەگەر بیروباوەڕیان ڕاستەقینە بێت ئەو كاتە هەموویان مل كەچ و گوێ ڕایەڵى خوا دەبن ، و دەست بە پەیامەكەیەوە دەگرن و بەم هۆیەوە ژیانى دونیا و ڕۆژى دواییان خۆش دەبێت .

داگرتنی کتێب