پلە و پایەی سوننەت لە ئیسلامدا و تەنها قورئان بەس نییە
سەردارن: 592

نووسینی :  زانای فەرموودە ناسی سەردەم: شێخ محمد ناصر الدین اڵالبانی
وەرگێڕانی :  مامۆستا خەلیل ئەحمەد

لــــــەم ڕۆژگـــــــــارەدا تاقمێك پەیدابوون كـــە بە (القرآنيون) نــــــــــاو دەبرێن !! واتە: قورئانیەكان، بە ئارەزوو عەقڵی خۆیان تەفسیری قورئان دەكەن بەبێ‌ بەكارهێنانی سوننەتی (صحیح)ی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەڵكو تەنانەت سوننەت لای ئەوانە شوێن كەوتەی ئارەزووەكانیانە، ئەوەی گونجاوبێ‌ بۆیان وەری دەگرن و ئەوەی نەگونجێ‌ لە گەڵیاندا فریێ‌ی دەدەن و دەیخەنە پشتیانەوە !!!
هەروەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەم حەدیسە (صحیح) ەدا ئاماژەی بۆ ئەم تاقمە كردبێ‌ كە دەفەرموێ‌:" لاَ أُلْفِيَنَّ أَحَدَكُمْ مُتَّكِئًا عَلَى أَرِيكَتِهِ يَأْتِيهِ أَمْرٌ مِمَّا أَمَرْتُ بِهِ أَوْ نَهَيْتُ عَنْهُ فَيَقُولُ لاَ أَدْرِي مَا وَجَدْنَا فِي كِتَابِ اللَّهِ اتَّبَعْنَاهُ " [رواه الترمذي] ، وفي رواية لغيره " مَا وَجَدْنَا فِيهِ حَرَامًا حَرَّمْنَاهُ، أَلاَ وَإِنِّي أُوتِيتُ الْقُرْآنَ وَمِثْلَهُ مَعَهُ " وفي أخرى: " أَلاَ وَإِنَّ مَا حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم مِثْلُ مَا حَرَّمَ اللَّهُ ".
واتە: نەبینم كەستان پاڵ بداتەوە و ڕابكشێ‌ لەسەر جێگەكەی و شتێك لە وانەی من فەرمانم پێكردووە یان ئەوانەی قەدەغەم كردووە دێتە بەردەستی، جا دەڵێ‌ من نازانم تەنها ئەوەی لە قورئاندا هەبێ‌ پەیڕەوی دەكەم (الترمذي) ڕیوایەتی كردووە، وە لە ڕیوایەتێكی تردا كە جگە لەو ڕیوایەتی كردووە دەفەرمووێ‌: ئەوەی ببینین لە قورئاندا حەرام كرابێ‌ بە حەرامی دەزانین، جا ئاگاداربن بەڕاستی قورئانم بۆ هاتووە و لە گەڵ ئەو قورئانەدا سوننەتم بۆ هاتووە كە وەك قورئان وایە، وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: ئاگاداربن ئەوانەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم حەرامی كردبێ‌ وەك ئەوانە وایە كە خودا حەرامی كردبێ‌.

داگرتنی کتێب