ئامادەكردنی: مامۆستا خلیل أحمد
سوپاس وستایش بۆخوا, درودوسڵاو بۆسەرگیانی پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم ) وەبۆسەر گیانی كەس وكارو هاوەڵانی وشوێن كەوتوانی . بەڕاستی ناودارانی ئیسلام ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لەخزمەتكردن وهۆشیاركردنەوە وچاكسازی لەناو كۆمەڵانی خەڵكدا, هەمووژیانی خۆیان تەرخان كردبوو بۆخزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئاشناكردنی كۆمەڵانی خەڵك لەم ئاینە پیرۆزە,تەنهابە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا ,دورلەهەوڵد ان بۆ دەسخستنی پلەوپایەی ژیانی دونیاو تێركردنی بەرژەوەندی كەسی , جا خوێندن و زانینی ژیاننامەو ئەزمونی پرشنگداری هەریەك لەناودارانی ئیسلام گەلێك سود بەخش و بایەخدارە. بەتایبەت بۆئەوەی ببێتە دەرسێكی زیندو و واقیعی بۆئەمڕۆی ئێمەی شوێن كەوتوو , هەروەهاژیاننامەی ناودارانی ئیسلام پاڵنەرێكی گرنگ و كاریگەرە, بۆچاولێكردن وخۆڕازاندنەوە بەوخووڕەوشتە بەرزانەی ئەوان هەڵیانگرتبوو ,لەبەرهەمووئەمانە دەچینە ناو گوڵزاری ژیاننامەی كەسایەتیەكی مەزن لە ناودارانی ئیسلام كە بریتیە لە ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێ بێ.