كاغەزە بازرگانی یەكان (سەك .. سەنەد .. كومبیالا)  و  حوكمی كڕین و فرۆشتنیان 
سەردارن: 774

نووسین و ئامادە كردنی: مامۆستا : خلیل أحمد
خوای گەورە دەفەرموآ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (278) فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ (279) ] [سورة البقرة] .
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پارێزكار و خواناس بن و واز لە پاشماوەی سوو بهێنن ئەگەر ئیماندارن خۆ ئەگەر وا نەكەن ئەوە جەنگ لەگەلڕ خوا و پێغەمبەرەكەیدا (صلى الله عليه وسلم) ڕابگەیەنن، خۆ ئەگەر تەوبە بكەن و لە سوو خۆری واز بهێنن ئەوە تەنها سەرمایەكانتان بۆ هەیە وەریگرنەوە نە ستەم دەكەن لە قەرزارەكان نە ستەمتان لـآدەكرێت.
وە جابری كوڕی عەبدوڵا فەرموویەتی: ((لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه، وقال: هم سواء)) رواه مسلم.
واتە: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نەفرینی كردووە لە سوو خۆر و سوودەر و نوسەرەكەی و هەردوو شایەتەكەشی، فەرموویەتی: ئەوانە هەموویان لە تاواندا وەك یەكن.
دوای ئەوە: (شیك) یان (سەك) یەكێكە لە جۆرەكانی كاغەزی بازرگانی (الأوراق التجارية) كە بریتین لە چەند بەڵگەنامەیەك كە پابەندبونیان تێدایە بە دانی بڕێك پارە كە بە بەپێى باو لە دوای كاتێكی كەم مافی دانەوەی هەیە.

داگرتنی کتێب