نوسینی: عَلِی خَان
بە كورتی باسەكەم لەسەر ((مەولود نەبەوی)) دەبێت.
ئەو ((مەولود نەبەوی))ـەی كە هەموو ساڵێك لەهەموو یان زۆربەی شارەكانی وڵاتانی ئیسلامی یاد دەكرێتەوە وزیندو دەكرێتەوە وئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێ.
باشە بۆ دەبێ حەرام بێ یادی پەیامبەرەكەت زیندو بكەیتەوە؟!
بۆ دەبێ شەڕت بگات لە كاتێكدا تۆ یادی لە دایكبونی پەیامبەرەكەت دەكەیتەوە -صلی الله علیه وآله وسلم- ؟! شتی وادەبێ؟ باشە بۆ؟ ئەمە بەڵگەی ڕق لێبون نیە لە پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وآله وسلم-؟!!
ئەمە ئەو باسەیە كە دەمەوێ ڕونی بكەمەوە لە خزمەتاندا، وخاڵ لەسەر پیت دابنێین.
[دڵ پاك سود لەم باسە دەبینێت]
باسەكەشم كەسێك سودی لێدەبینێت كە دڵی پاك بێت، پاك بونێك، هەرچی خوا وپەیامبەرەكەی -صلی الله علیه وآله وسلم- فەرموویانە لە دڵی دابنێ.
ئەم قسانەم كەسێك سودی لێنابینێت كە دڵی پیس بێت، دڵی پڕی بێت لە گەرد وخەوشی بیدعە وخورافات.
دروشم وشیعاری ئەهلی ئیمان هەمیشە متبعن ومبتدع نین، هەمیشە دەڵێن: ڕاستگۆترین فەرمایشت فەرمایشتی خوایە.