نوسینی: عَلِی خَان
بەڕێزەكان ..
لە خزمەتتاندا باسی گەورەترین وشە دەكەین، باسی ئەو وشە دەكەین كە لە پێناویدا ئەرز وئاسمانەكان دروستكراوە، مەخلوقاتەكانی لە پێناو خوڵقێندراوە، بە هۆیەوە پەیامبەران ڕەوانە كراون، كتێبەكان دابەزێنراون، شەریعەتەكان داڕێژراون، بە هۆیەوە تەرازوەكان دانراون، تۆماری كردارەكان نوسراون، بەهەشت ودۆزەخ دروستكراون، بە هۆیەوە خەڵك دابەش بون بەسەر باوەڕدار وكافر، وچاكە كار وفاجر، بەڕاستی ئەم ڕستەیە مایەی خەلق وئەمری خوا، پاداشت وسزای خوان، لەسەر ئەم ڕستەیە ولەبارەی ئەم ڕستەیەیە پرسیار و وەڵام و لێپرسینەوەی قیامەت، هەر لەسەر ئەمیش بەندەكان دابەش دەبن بەسەر خۆش بەخت وبەدبەخت، لەسەر ئەم ڕستە قیبلە دانراوە، میللەت دامەزرێنراوە، لە پێناویدا شمشێری جیهاد هەڵكێشراوە، وڵاتى كافر وڵاتى مسڵمانی پێ جیاوە كراوە، پەیامبەرانی لە پێناودا نێردراوە، ئەم ڕستەیە هەقی خوایە بەسەر بەندەكانیەوە، وشەى ئیسلامە وكلیلی دار السلامە، هەمو بەندەكان هەر لەسەرەتایانەوە تا كۆتاییان لەسەر ئەم ڕستەیە پرسیاریان لێدەكرێت تەنانەت هەنگاوێك لە قیامەت ڕێگە نادرێت هەڵبگیرێت تا پرسیاریان لەبارەى دو شتەوە لێ نەكرێت:
چیتان دەپرست وچۆن وەڵامی پەیامبەرانتان دایەوە؟
جا یەكەمیان پرسیارە لەبارەى بە جێگەیاندنی لا إلە إلا الله بە ناسین ودان پێنان وكارپێكردن.
دوەمیشیان پرسیارە لە بارەى محمد رسول الله وبە ناسین ودان پێنان وملكەچ بون وگوێڕایەڵ بون.