دۆستایەتی و خۆبەریكردن لە ئیسلامدا
سەردارن: 803

نوسینی زانای پایەبەرز: فضیلە الشیــخ صالح بن فوزان الفوزان
پێداچونەوەی:   ماموستا خَليِل أَحمَد
وەرگێڕان و لەسەرنوسین: ماموستا عَلِي خَان

بەڕاستى دۆستایەتى و دژایەتى لە پێناو خوداى گەورە پەیوەندییەكى گەورە و مەزنیان هەیە بە بیروباوەڕى موسڵمانەوە ، وشوێنەوارێكى وایان هەیە لەسەر ڕەوشتى موسڵمان كە ئینكار ناكرێت، ولەبەر ئەوەى گەلانى موسڵمان نوێنەرایەتى تەنها ئوممەتێك دەكەن كە بریتى یە لە ئوممەتى ئیسلام پێویستە لەسەر تاكى موسڵمان (كە خشتێكە لە خشتەكانى ئەم ئوممەتە) كە ڕیزپەڕ نەبێت ولە كۆمەڵى موسڵمانان دەرنەچێت، وخۆشەویستى و دۆستایەتى ودڵسۆزى بۆ خوداى گەورەو پاشان بۆ كۆمەڵى موسڵمانان هەبێت وەك خواى گەورە فەرموویەتى: [إِنَّمَا وَلِيُّكُمْ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا] [المائدة:55].

داگرتنی کتێب