جومعە فەزڵەكانی، ئەحكامەكانـى، داهێنراوەكانى
سەردارن: 851

مامۆستا علي خان
پێداچونەوەى: مامۆستا خلیل أحمد
ئامادەكرنی وڕێكخستنی: م.گۆران ئیبراهیم

خوای دانا وكارساز ئاسمانەكانی دروستكردوە وچینی سەرەوەی هەڵبژاردوە وكردویەتیە جێگای فریشتە گوێڕایەڵەكانی، بەهەشتەكانی دروستكردوە وفیردەوسی بەرزی فەزڵداوە بەسەر ئەوەكانی تردا وسەقفەكەی عەرشی مەزن وشكۆمەندە، وفریشتەكانی دروستكردوە جوبرەئیلی هەڵبژاردوە، وئادەمیزادەكانی دروستكردوە ولە نێویاندا نێردراوەكانی خۆی هەڵبژاردوە ولە نێو ئەوانیشدا پەیامبەر موحەممەدی هەڵبژاردوە، وەكو چۆن خێڵی هاشمی لەنێو قوڕەیش هەڵبژارد، وقوڕەیشی لە نێو خێڵی خوزەیمە هەڵبژارد، وئەوانیشی لە نێو خێڵی كینانە هەڵبژارد، وئەوانیشی لە نێو كوڕانی ئیسماعیل هەڵبژارد، هەروەكو چۆن لە نێو هەمو خەڵكدا هاوەڵانی موحەممەدی هەڵبژارد بۆ یاوەریكردنی، وەكو چۆن لە نێو هەمو دینەكاندا كامڵترینەكەیانی بۆ هەڵبژاردن، ولە نێو هەمو شەریعەتەكاندا باشترینەكەیانی بۆ هەڵبژاردن.
هەروەها دەبینی لە نێو شوێنەكاندا مەككەی پیرۆزی -خوا پیرۆزتری بكا- هەڵبژارد وكردی بە باشترین شوێنی سەر زەوی، هەروەها لە نێو ڕۆژەكاندا ڕۆژی جەژنی قوربان كە ڕۆژی حەجی گەورەیە فەزڵداوە بەسەر ڕۆژەكانی تردا، هەروەها رۆژی عەرەفەش. بەهەمان شێوە فەزڵی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیانی داوە بەسەر باقی ڕۆژەكانی تردا. هەروەها لە نێو مانگەكاندا مانگی ڕەمەزانی هەڵبژاردوە، ولە نێو شەوەكاندا شەوی قەدری فەزڵداوە بەسەر سەرجەمی شەوەكانی تردا. ولە نێو هەفتەدا جومعەی فەزڵداوە بەسەر ڕۆژەكانی تردا وباشترین ڕۆژێكە خۆری تێدا هەڵهاتبێ. [وَرَبّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ].

داگرتنی کتێب