ئامادەكردنی: إدریس محمود
ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە باسی یەكێك لەو ناز و نیعمەتانە دەكات كە خوای گەورە بۆ بەهەشتیەكانی ئامادە كردووە ، ئەو بەهەشتیانەی كە لەسەر ناڕەحەتی و نەخۆشی و ناخۆشیەكان ئارامیان گرت تاوەكو دونیایان بەجێ هێشت .
موسڵمانی بەڕێز : گەر دەتەوێ لەو خۆشیانە بێبەش نەبیت كە لە بەهەشتدا هەیە ، پێویستە خۆڕاگر و لێبڕاو بیت و پابەند بیت بە دینەكەتەوە تا ئەو ڕۆژەی مردن دەبێتە میوانت ، ئەو كاتە فریشتەكان مژدەی بەهەشتت پێ دەدەن وەكو پاداشتێك لەسەر ئارامگرتنت .