نووسینی: د ـ أحمد بن محمد أبا بطین
وەرگێڕانی:دایكی سوننە
پێداچوونەوەی: مامۆستا عدنان بارام
صەڵات و سەلام لەسەر سەروەرمان مُحَمَّد بێت بەندە و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەوەی كە خوای پەورەردگاری ناردوویەتی بە هیدایەت، و ئایینی ڕەوا، بۆ ئەوەی بەرز ڕایبگرێت و سەریبخات بەسەر هەموو ئایینەكاندا، با بێ باوەڕانیش پێیان خۆش نەبێت.
وە پاشان: گومان لەوەدا نیە كە چاكسازی موسڵمانان نابێت، و نایەتە دی جگە بە گەڕانەوە نەبێت بۆ ئیسلامی ڕاستیان، بە هەموو بەها، و پەیڕەو، و بیروباوەڕێكی دروستیەوە، بۆ ئەوەی هەموو بوارەكانی ژیانیانی لە سەر بنیات بنەنەوە، بەبێ جیاوازی لەوەی كە بوارەكە كۆمەڵایەتی بێت، یان ڕامیاری، و ئابووری بێت.
بنەواش لە بنیات نانی كۆمەڵگای موسڵماندا بریتیە لە خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیە لە ماڵەوە، و پەروەردە تیایدا، كۆڵەكەی ئەم پەروەردەیەش بریتیە لە ئافرەتی موسڵمان، هەر ئەمەشە هانی داوم كە ئەم توێژینەوەیە سەبارەت بەم بابەتە بنووسم، كە داواكارم تیایدا ئەوەم پێشكەش كردبێت كە گرنگە بۆ تاكی موسڵمان بیزانێت سەبارەت بە پەروەردەی ماڵەوە، وكاریگەری ئافرەتی موسڵمان تیایدا... خوای پەروەردگاریش مەبەسەتە لە هەموو شتێكدا، وشوكر وستایشیش هەر شایستەی ئەوە.