هەندێك  لە  گرفتەكانی گەنجان
سەردارن: 896

نووسینی : زانای پایەبەرز: شێخ محمد بن صالح العثيمين 
وەرگێڕانی : محسن محمد أحمد
پێداچوونەوە و پێشەكی بۆ نووسینی : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف

كتێبی (هەندێك لە گرفتەكانی گەنجان) وەرگێڕانی مامۆستا (محسن محمد أحمد)م خوێندەوە و بینیم وەرگێڕانێكی زۆر باش و پاراوە و هەوڵێكی مەزنە بۆ خزمەتكردنی بواری گەجان، ئەویش بەدەستنیشان كردنی كێشە و گرفتەكانی گەنجان و دیاری كردنی ڕێگاكانی چارەسەر بۆیان .. 
بەڕاستی چینی گەنجان لەم كاتەدا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیان بە گرنگی و بایەخ پێدان هەیە .. چونكە چەندین كەس و تاقم و خەڵكی جۆراو جۆر هەن بانگەواز دەكەن بۆ لاڕێكردنی گەنجان لە (ڕێگای ڕاست)ی ئیسلامەتی و بەرو هەڵدێر و كەنارەكانی ونبوون و تیاچوون و فەوتان دەیانبەدن .
 

داگرتنی کتێب