حەقیقەتی جەژنی ڤالنتاین ( ڕۆژی خۆشەویستی ! )
سەردارن: 612

ئامادەكردنی : هاوار عبدالله
لەم چەند ساڵەی دوایی لە نێو لاوانی كوردی موسڵمان نەخۆشییەكی زۆر ترسناك بڵاو بووەتەوە ئەتوانم بڵێم لە ( ئایدز ) ترسناكترە ، چونكە ڕێگا خۆشكەرە بۆ بڵاوبوونەوەی ئایدز و خراپتریش ، ئەویش نەخۆشی بەشداری كردنە لە جەژنەكانی گاور و خاچ پەرەستان كە هەمووی زیندوو كردنەوەیە بۆ داب و نەریتەكانی داوێن پیسیی و فەوتان و فەسادی ئەخلاقی ، بۆیە دەبینین لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان تا نیوەڕۆ ئەخەون كەچی لە جەژنی ( ڤالنتاین ) هەر لەبەرە بەیانەوە بەخەبەرن و تا نیوەشەو نامە ئە گۆڕنەوە و ئاهەنگ ئەگێڕن و پیرۆزبای لە یەكتر ئەكەن ئەمەش لە كەش و هەوایەكی پڕ لە تاوان و شەهەوەت بازی و داوێن پیسی و كەوتنە شوێن شەهەوەت . بۆیە زۆر بەئاسانی دوژمنانی خوا بە ناوی خۆشەویستی مێشك و دڵی لاوەكانمانیان داگیر كردووە تا ئەو ڕادەیەی خەریكە بنەوای ئاینەكەی خۆیان لە یاد ئەچێ‌ كە لەسەر بنەمای خۆشەویستی بنیات نراوە ، تا وای لێهاتووە لە ( 14 / 2 ) ی هەموو ساڵێك بەبێ‌ ئەوەی هیچ شتێك سەبارەت بە حەقیقەتی قێزەوەنی ئەم ڕۆژە بزانن جەژن ئەگێڕن و خۆشحاڵی دەرئەبڕن ، بۆیە موسڵمانی بەڕێز بەر لەوەی ( ڤالنتاین ) بەجەژن بزانیت ، و بەشداری بكەیت ، ئەم نوسراوە بخوێنەوە بۆ ئەوەی حەقیقەتی ڕۆژی ڤالنتاین بزانیت ، پاشان خۆت بەرپرسی لەو بڕیارەی ئەیدەیت !!!

داگرتنی کتێب