ســـــوود ‌و مەرجەكانی  هاوسەرگیری لـە ئیســــلامـــدا
سەردارن: 3225

ئامادەكردنی: هیوا زیرەك
پێداچونەوەی: م.عدنان بارام / كەلاری

هاوسەرگیرى سیستەمێكى كۆمەڵایەتى توندوتۆڵە ، هەر لە دێرى زەمانەوە هەبووە لەو ڕۆژەى كە باوكە ئادەم و دایكە حەوامان خوڵقێنراون لە لایەن خواى پەروەردگارەوە ، و یەكەمین دوو هاوسەرێكن كە مێژووى مرۆڤایەتى ـ لە سەر گۆى زەوى ـ ناسیبێتیان 
خواى پەروەردگار فەرموویەتى:[ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ ] ( البقرة : 35 ) .
بەڵكو هاوسەرگیرى بنەوایەكە لە بنەواكانى دروست كراوەكانى خواى پەروەردگار ، هەروەك فەرموویەتى : [ وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ] ( الذاريات : 49 ) .
كەواتە هاوسەرگیرى قەداسەت و پیرۆزیەكى بەرز و بڵندى هەیە ، بۆیە دەبێت هەموو كۆمەڵگایەكى چاك و دروست ڕەچاوى بكات و لەسەرى بڕوات .
ئاینى ئیسلامى پیرۆزیش گرێبەستى هاوسەرگیرێتى ، و خودى هاوسەرگیریەكەى لە بەڕێزترین گرێبەستەكان زانیوە ، ئەوەش لەبەر پەیوەست بوونى بە خودى مرۆڤەوە ، كە بەڕێزترین دروست كراوەكانى پەروەردگارە ، چونكە پێكەوە گرێدانى پیاو و ئافرەتە بە پەیوەندى سۆز و خۆشەویستى و ڕەحم بەیەكداهاتنەوە ، هەر ئەویشە ـ واتە : هاوسەرگیرێتى ـ هۆكارى خستنەوەى وەچە و نەوەیەك كە مرۆڤ ئاواتى ئەوەى لێبكات كە بۆخوا سوڵحاو و چاكەكاربن ، هەر ئەویشە هۆكارى پاراستنى دامێن لە خراپەكارى و بەد ڕەوشتى ... هتد .

داگرتنی کتێب
کتێبەکانی تر
گەوهەرێكی پوخت و جوان سەبارەت بە : جوانی و چاكەكانی ئـایـنی ئیـسـلامگوڵبژێرێك لە فەتواكانی زانای پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)دەعوە و بانگەوازكردن بۆ لای خوا و ڕەوشتی بانگخوازانچــل فـەرمـوودەی نــاوازەو ئـاســـان سەبارەت بە فەزڵ وخوێندنی قورئانفەزڵ و گەورەیی و حوكمەكانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لە سوننەتی پیرۆزی پێغەمبەرمان تــەفسیری قـورئـــان بـــە تێگەیشتنی پێشینان (سوورەتی فاتیحە)تەواوی ئامۆژگاری سەبارەت بە ئەحكامەكانی مەسح كردن لەسەر نەعل و گۆرەویبەڵگەكانی خۆشویستنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە نێوان سوننەت و بیدعە دانـــوێژە سوننەتەكان پێناسەیان ، جۆریان ، فەزڵیان بازرگانییە بەقازانجەكان چۆنێتی  حەجكردنی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەوشێوەی جابر (رضی الله عنه) لێ یەوە دەیگێڕێتەوەئەو هۆكارانەی كە ئەنجامدانی شەونوێژ ئاسان دەكەنەوەوانە گرنگەكان بۆ تێكڕای موسڵمانان (الدروس الـمهمة لعامة الأمة)قنووت لە نوێژی وەتر و نوێژە فەرزەكاندا