نوسینی: رامی عبدالله خالد
و. بەدەستكاریەوە: إدریس محمود
پێداچونەوەی: مامۆستا عدنان بارام
بۆ هەموو خاوەن نەهامەتیەكان، بۆ هەموو ئەوانەی كارەكەیان بە لاوە گرنگە ...
بۆ هەموو ئەوانەی بەڕاستی بە دوای حەوانەوە و ئارامی و پاراستنی ئایین و نەفس و تەندروستی بیروباوەڕدا دەگەڕێن .
بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆچوون لە دەریای ئەم كارەدا و نازانێت ئەم چی لەو دەوێت و ئەویش چی لەم دەوێت .
بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ خۆیان لەم كارە بپارێزن لەگەڵ پاراستنی ئەو كەسانەی لەدەوروبەریاندان .
بۆ هەموو سەرپەرشتیاران (بە تایبەت باوكان و دایكان ) كە زۆر پێویستیان بەوە هەیە خۆیان لە منداڵەكانیان نزیك بكەنەوە و ژینگەیەكیان بۆ دابین بكەن كە لە پاش خوای گەورە ئەو ژینگەیە یارمەتیان بدات بۆ حەوانەوە و بەختەوەری و بەردەوام بوون لەسەر ئایین .